گۆڕانکارییە نوێیەکانی ئەپڵ لە سیستمی IOS12 دا


کۆمپانیایی بەناوبانگی ئەپڵ کۆنگرەی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامداو بەفەرمیش IOS12ی نمایشکرد کە چەندین تایبەتمەندی و چاکسازی لە خۆگرتووە.

کۆمپانیایی ئەپڵ هەر لە سەرەتاوە باسی لەوە کرد کە لە سیستمی IOS12 دا، کار لەسەر خێرایی کراوە بە تایبەت بۆ ئایفۆن و ئایپادە کۆنەکان، هەروەها ئەپڵیکەیشنەکانیشیان لە سەدا ٤٠ خێراتر کراون و نوسینی کیبۆردیش لە سەدا ٥٠ خێراترکراوە، هەروەها کامێراکەشی بە ڕێژەی لە سەدا ٧٠ خێرابووە.



 

ئەپڵ سیستمی Screen Time بۆ بەکارهێنەرانی داناوە ئەوەش بۆ ئەوەیە کە بەکارهێنەر دەتوانێت بزانیت چەند کاتی لەسەر ئامێرەکە بەسەر بردووە. ئەمە جگە لەوەی ئەم بەسەربردنی کاتە هاوپۆلکراوە بەگوێرەی بەشەکانی وەکو گەیم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەفتانە پوختەی بەکارهێنانی ئامێرەکەت بۆ دەنێریت بۆ ئەوەی وریا ببیتەوە لە زۆر بەکارهێنانی ئامێرەکەت.

هەروەها گۆڕانکارییەکانی دیکە کە ئەپڵ لە سیستمی IOS12 دا دایناوە، کارکردن بووە لەسەر نۆتیفیکەیشنەکان، بە جۆرێکە کە دەبێتە گروپ بە نمونە نامەکان دەبنە گروپ، یاخود نۆتیفیکەیشنی هەر ئەپڵیکەیشنێک ئەگەر زۆربوون دەیکاتە گرووپ.

لەگەڵiOS 12 چەند ئەنیمۆجییەکی تر لەوانە پڵنگ و کوالە و خێو و چەند دانەیەکی تریش بۆ لیستی ئەنیمۆجییەکان زیادکراون و ئەمە و زیادکردنی پشتگیری بۆ جوڵەی زمانیش بۆ ئەنیمۆجییەکان.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو ڕاگەیاندنی میمۆجییەکان بوو لە کۆنگرە. میمۆجییەکان هاوشێوەی ئەنیمۆجین بەڵام خۆت دروستی دەکەیت لەسەر شێوەی خۆت بە بوونی بژاردەی دەموچاو و ڕەنگی قژ و چەندین شتی تر.

ئەپڵ لەگەڵiOS 12 دا پەیوەندی گروپی بەردەست دەکات کە تا ٣٢ کەس دەتوانن لە یەک کاتدا پەیوەندی بگرن. جێگەی باسە ئەمە لەسەر ماک و ئایپاد و ئایفۆن و ئایپۆد بەردەست دەبێت.

ئەپڵ بەهاوکاری لەگەڵ پیکسار فایل فۆرماتێکی نوێیان دروست کردووە بەناوی USDZ کە تایبەتە بەو ئەپانەی کە کار بە Augmented Reality دەکەن.

هەروەها Augmented Reality لەiOS 12 ڕاستەوخۆ لە کۆنگرە لە ڕێگەی ئەپێکی نوێی ئەپڵ بەناویMessure واتە پێوانە نمایشکرا. بۆ نمونە دەتوانیت بە ئاسانی لە ڕێگەی کامێراوە پێوانەی تەنەکان بکەیت.

لەiOS 12ـدا پێشنیاری گەڕانت بۆ دەکات. هەروەها تابێکی نوێی بەناوی For You بۆ زیادکراوە کە پێشنیاری فیلتەر و کاریگەریت بۆ دەکات کە لەوانەیە خوازیار بیت بەسەر وێنەکانتدا جێبەجێیان بکەیت.

هەروەها سیری کە یاریدەدەرە لە سیستمە نوێیەکەدا گەشەی زیاتتی پێدراوەو ئەرکەکانیخ ێراتر دەکات.

لەڕێگەی ئەپی Shortcuts کە پەیوەستە بە سیرییەوە، ئەپڵ ڕێگەی بۆ بەکارهێنەران خۆشکردووە تا چەندین فرمان کە بەکارهێنەران خۆیان ڕێکی دەخەن لەڕێگەی ئەم ئەپەوە پاڵپشت بە سیری ئەنجامیان بدەن.

ئەپڵ لەمیانەی کۆنگرەکە ڕایگەیاند کە سەکۆی بەکارهێنراو لە ترومبێلدا پشتگیری بۆ گووگڵ ماپس و وەیز بۆ زیاد دەکرێت ڕاستەوخۆ لەدوای بەردەست بوونیiOS 12..

هەروەها Browseی بۆ زیادکراوە کە ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ بەکارهێنەرانی.



AM:08:30:05/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 8584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت