به‌ڤیدیۆ..له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیراندا سنگی روتكرد
گەنجەکە سنگی خۆی لەبەردە خانمەکەدا روتکرد
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی نامۆدا، گه‌نجێكی ئۆكرانی چووه به‌رده‌م خانمه سه‌رۆك حزبێك وڵاته‌كه‌ی و سنگی له‌به‌رامبه‌ر روتكرد.
له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كی یولیا تیمۆشینكۆ، خانمه سه‌رۆكی حزبی باتكیفشینا-ی ئۆكرانی له كۆڕبه‌ندی "ئاراسته‌ی نوێ بۆ ئۆكرانیا"، گه‌نجێكی ئاماده‌بوو چووه سه‌ر سته‌یج و خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ ئه‌و خانمه ده‌ربڕی و داوای لێ‌كرد ئاراسته‌ی به‌ره‌و چونه‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئۆكرانیا بپارێزێت.
گه‌نجه‌كه به خانمه‌كه‌ی وت: "من باوه‌ڕم پێته، ئێمه ده‌مانه‌وێت بچینه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه"، پاشان تیشێرته‌كه‌ی لابرد و به سنگی روته‌وه له‌به‌رده‌میدا نیشانه‌یه‌كی سوری سه‌ر سنگی پیشاندا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سوپرایزه و بچڕانی وته‌كانی، ئه‌و خانمه هێمنیی خۆی پاراست و زۆر به متمانه‌وه زرهدخهنهیهكی بۆ كرد.
دیمه‌نه‌كانی ئه‌و سوپرازیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا و زۆرێك هه‌ڵوێستی ئه‌و كوڕه‌یان به كچه سنگڕوته‌كانی سه‌ربه رێكخراوی فیمن-ی ئۆكرانی چواند كه له بۆنه‌كاندا سنگیان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین روتدهكردهوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه كردی بۆ پشتیوانی ده‌ربڕین بوو.
یولیا تیمۆشینكۆ به یه‌كه‌م خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا داده‌نرێت كه تا ساڵی 2005 له پۆسته‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه، پاشان له ساڵی 2007 تا 2010 بۆ دووه‌مجار پۆسته‌كه‌ی گرته‌وه ده‌ست.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010ی ئۆكر انیا تیمۆشینكۆ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕی دادگا كرایه‌وه و به حه‌وت ساڵ زیندانی حوكمدرا، به‌ڵام له 2014 تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لابرا و دادگای باڵای ئۆكرانیا و ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دۆسیه‌كه‌یان داخست.
تیمۆشینكۆ یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی كه له‌لایه‌ن گۆڤاری فۆربس ناوی له پله‌ی سێیه‌می به‌هێزترین خانمه‌كانی جیهان دانراوه.
PM:04:53:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 15166
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت