به‌ڤیدیۆ... یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له كاره‌سات رزگاریان بوو
وێستگه نیوز –
به‌هۆی ئه‌وه‌ی باڵی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له شاری رۆستۆفی روسیا ده‌یگواستنه‌وه گڕی گرت، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سعود له كاره‌سات رزگاریان بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌ند خوله‌كێك پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ھه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له فڕۆكه‌خانه‌ی رۆستۆڤ ئۆن دۆن بنیشێته‌وه، ئاگر له باڵێكی فڕۆكه‌كه به‌رزبووه‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی سعودیه له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ئاگر له یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ شاری رۆستۆڤ هه‌ڵگرتبوو به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دووه‌م یاری به‌رامبه‌ر ھه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای به‌ربوو و به‌هۆیه‌وه باڵێكی فڕۆكه‌كه ئاگری گرت".
یه‌كێتی تۆپی پێی سعودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دواتر به‌شێوه‌یه‌كی خێرا فڕۆكه‌كه نیشته‌وه و ههوادرانیشی دڵنیا كرده‌وه كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان سه‌لامه‌تن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له كه‌مپێكی شاری رۆستۆڤ نیشته‌جێبوون و سبه‌ینێ ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای ده‌كه‌ن".
PM:11:58:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 5972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت