ترەمپ: رێگە نادەین ئەمریکا ببێتە کەمپی پەنابەران

‌ترەمپ

وێستگه‌ نیوز ـ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێگە نادەن ئەمریکا ببێتە کەمپی پەنابەران و ناهێڵێت ئەوەی لە ئەوروپا روودەدات لە وڵاتەکەیدا رووبدات.


ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویه‌تی: "ئەمریکا نابێتە کەمپی کۆچبەران، یان پەنابەران، هەرگیز وای لێنایات. دەبینن لە ئەوروپا و ناوچەکانی دیکە چی روودەدات، رێنادەین ئەوە لە ئەمریکا رووبدات، لە سەردەمی مندا ئەوە روونادات".

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە خەڵک هەست بە نیگەرانی بکات لە گۆڕانکاری رۆشنبیریدا کە کۆچبەرانی ئەوروپا دروستیان کردووە و هەڵەیەکی زۆر گەورە کراوە لە سەرتاسەری ئەوروپادا کە رێیانداوە ملیۆنان خەڵک بێنە ناو وڵاتەکانیانەوە و بە توندوتیژی و بەهێزییەوە رۆشنبیری ئەو وڵاتانەیان گۆڕیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئیدارەکەی ترەمپ رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە لەلایەن ئەندامانی حزبی دیموکراتەکان و هەندێک ئەندامی حزبەکەی خۆشیەوە بەهۆی جیاکردنەوەی نزیکەی دوو هەزار منداڵ لە دایک و باوکیان لەسەر سنوور.

هــ. ر


AM:08:30:19/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 3688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو