زانیارییهكی مهترسیدار له بارهی ژههراوی كردنی بهنزینهوه له سلێمانی ئاشكرا كرا
نمونەیەک لە بەنزینەکە
وێستگه نیوز ـ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، كۆمەڵێك بەرپرس لە هەموو حزبەكان لە سلێمانی بە بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە، دەستیان هەیە لە تێكەڵكردن و ژەهراویكردنی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی.
محەمەد شێخ وەهاب، ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی له پشكی گۆڕان پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه 20ی حوزهیرانی 2018، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: دوای بەدواداچوون بۆیدەرکەتووە چەند تاقیگەیەکی نایاسایی لە ناوچەی تانجەڕۆ لە سلێمانی هەیە، کاری ئەو کارگانە تێکەڵکردنی بەنزینە لەگەڵ کۆمەڵێک مادەی ژەهراوی، بۆ ئەوەی کوالێتی بەنزینەکە بەرزبێتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کاتی خستنەڕووی بەڵگە و نمونەکان وتی، لە کاتی بەدواداچووندا لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کراوەتەسەر و دەستگیرکراوە، دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکراوە.
هەروەها ئاشکراشیکرد، بەڵگەی لەسەر تێوەگلانی 50 بەرپرس و کۆمپانیا و کەسایەتی هەیە و هەموو بەڵگەکانی داوەتە پارێزگاری سلێمانی، ئەگەر پارێزگاریش رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان نەگرێتەبەر، ئەوا ناوی تەواوی ئەوانە ئاشکرا دەکات كه بهرپرسی ههموو حزبهكانی تیایه به بزووتنهوهی گۆڕانیشهوه.
هــ. ر
PM:12:11:20/06/2018
ئهم بابهته 7408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت