عەبادی: هەماهەنگیمان لەگەڵ ئەنقەرە نییە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکەیان لە سنوری عیراق

‌حەیدەر عەبادی

وێستگه‌ نیوز ـ
حەیدەر عەبادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند، بەغدا هیچ هەماهەنگییەکی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە نێوان سنوری دوو وڵاتەکە نییە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی روسیالیەوم، عەبادی بە میدیاکانی وتووە، حکومەتی تورکیا نیگەرانی ئەوەی هەیە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا و لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سنوری عیراق هێرش لە ناوخۆی تورکیادا رووبدات، وتیشی هانی هیچ لایەنێک نادەن و رازیش نابن هیچ لایەنێک هێرشی دوژمنکارانە لە دژی تورکیا ئەنجامبدات.

رۆژی 11ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دەستپێکردنی هێرشی سەربازی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل راگەیاند، بەڵام پەکەکە دەڵێت ئەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بووە و سوپای تورکیا ناتوانێت بچێتە قەندیل.

لە ئێستادا سوپای‌ تورکیا بە قوڵایی‌ نزیکەی‌ 30 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو سنوورەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان و لە ناوچەکانی‌ برادۆست و بادینان و سیدەکان سوپای‌ تورکیا جێگیربوون.

هــ. ر


AM:09:22:21/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 2572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو