دادگای فیدراڵی پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان راگەیاند
مەدحەت مەحمود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی
وێستگه نیوز ـ
دادگای فیدراڵی پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان دەربڕی و داواکاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان و ده‌نگدانی تایبه‌تی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە.
مەدحەت مەحمود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له به‌غدا رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عیراق کە لە 6ی حوزەیراندا ئەنجامدرا دەستورییە و ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان کارێکی دروستە.
سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی راشیگه‌یاند، تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناده‌ستووری نییه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و پێشمه‌رگه و هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كانی ناوخۆ بە هه‌ده‌ردانی ده‌نگی ده‌نگه‌ده‌رانه.
هه‌روه‌ها بڕیاریشدا، كه ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست پرسێكی ئاسایی و ده‌ستوورییه و ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و ده‌نگانه بژمێردرێنه‌وه كه گومانیان له‌سه‌ره و ئه‌و ناوچانه‌ی كه ساخته‌كاری تێدا تۆمار نه‌كراوه پێویست به ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ناكات.
ئەوەشی راگەیاند، بریارەکانی دادگای فیدراڵی ئیلزامیە، پێویستە هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پاپەندبن.
هــ. ر
AM:10:15:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 6522
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت