له هه‌ولێر گه‌نجێكی تر به چه‌ك كوژرا
وێستگه نیوز –
له شاری هه‌ولێر گه‌نجێكی تر درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌ر رێگه‌ی كه‌سنه‌زان – كۆیه ئۆتۆمبێلێكی جام ره‌ش ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له گه‌نجێك كردووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌ستڕێژی گولله‌كه له ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاهۆی جام ره‌شه‌وه كراون.
تا ئێستاش پۆلیسی هه‌ولێر و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره هیچ زانیارییه‌كیان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا ئه‌مه دووه‌م رووداوی كوشتنه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام درابێت و حاڵه‌تی یه‌كه‌م به هۆی ده‌ستشكاندنه‌وه بۆ سه‌ر یه‌كتر به ئۆتۆمبێله‌وه بوو كه گه‌نجێك له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیدا درایه به‌ر فیشه‌ك و كوژرا.
PM:06:03:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 8324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت