به‌رهه‌م ساڵح: هیوادارین بڕیاری دادگای فیدرالی بێته‌مایه‌ی چاره‌سه‌ری ساخته‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژاردن
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند كه بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگی ھاوڵاتیان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانی پشتیوانی له راوێژ و دایه‌لۆگی كراوه و به‌رفراون ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراقیش بۆ ته‌كبیركردن له‌م وه‌زعه و ده‌ربازبوون له‌م گێژاوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری په‌یامێكی سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عیراق ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند.
د.به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند كه "بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگی ھاوڵاتیان، و هیوادارین بێته مایه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ساخته‌كاریه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. ئێمه له ھاوپه‌یمانی هه‌ر زووبه‌زوو پێداگیرمان كرد له‌سه‌ر ڕێكاره یاسایی و ده‌ستوریه‌كان بۆ پارێزگاری له ده‌نگی هاوڵاتیان".
د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕیاره به ته‌نیا به‌س نییه، به‌ڵكه سه‌ره‌تایه. پێویسته لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان ھاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌مواری قانوونی ھه‌ڵبژاردنه‌كان و بڕیاڕی دادگای فیدراڵی عیراق جێبه‌جێ بكرێت و بوار نه‌درێ به شێوازی تر ئاسه‌واری ساخته‌كاریه‌كان و ناكۆكی و لێكترازان به‌رده‌وام بێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پارێزراو بێت و قه‌واره سیاسیه‌كان پشتیوان بن بۆ پیاچوونه‌وه‌ی گشتگیری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئاشكراكردنی پێشێلكاریه‌كان، له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی، چونكه روونه ته‌نیا ساخته‌كاری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان نه‌كراوه، به‌ڵكو گواستنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانیش دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه گومانی زۆری له‌سه‌ره، و ئێستاش مایه‌ی مه‌ترسیه له‌سه‌ر ده‌نگی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "چاوه‌ڕوانین له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌ركه یاساییه‌كانی خۆی دوور له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. ده‌ربازكردنی ئه‌م وڵاته له قه‌یرانی سیاسی و ساخته‌كاری به‌نده به سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆیی دسه‌ڵاتی دادوه‌ری. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش هاوكار بن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به شێوه‌یه‌كی راست و بێ دوواكه‌وتن و به دوواداچوونی یاسایی ته‌واوی پێشێلكارییه‌كان".
ده‌شڵێت: "ئێمه له ھاوپه‌یمانی پێشوازی له بڕیاڕی ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی ھه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگی تایبه‌تی پێشمه‌رگه و ھێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین".
روونشیكردووه‌ته‌وه كه "ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه به ره‌سمی رامانگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی لایه‌نگیری هه‌ژماركردنی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆیه. پێشمه‌رگه به‌رجه‌سته‌ی خه‌بات و به‌رگری گه‌لی كوردستانن و جێگه‌ی رێز و پێزانینمانن".
به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "به‌ڵكه ئه‌م وه‌زعه ببێته ده‌رفه‌تی پیاچوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیری هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی قه‌یرانی سیاسی و رێكه‌وتن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه كه "ناكرێ ئه‌م گه‌له هه‌روا گیرۆده‌ی گێژاوی قه‌یران به‌دوای قه‌یران بێت. له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ ئێستا و ئاینده‌ی گه‌ل، هاوپه‌یمانی پشتیوانی له راوێژ و دایه‌لۆگی كراوه و به‌رفراون ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراقیش بۆ ته‌كبیركردن له‌م وه‌زعه و ده‌ربازبوون له‌م گێژاوه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له مافی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی یه‌كڕیزی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له دانیشتنێكدا پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووباره ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست، ده‌ستوورییه، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی تاراوگه، ئاواره‌كان، ھێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی ره‌تكرده‌وه.
PM:07:00:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 5420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت