شه‌ش لایه‌نه‌كه: ئه‌و دادوه‌رانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی كۆمیسیۆن دەكه‌ن بێ لایه‌نانه كار بکه‌ن
وێستگه نیوز –
شه‌ش لایه‌نه ناڕازییه‌كه رایانگه‌یاند كه رێز له بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی ده‌گرن، دا‌واشیان كرد كه ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه بڕیاره سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی كۆمیسیۆن بكه‌ن بێ لایه‌نانه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و رێكاره‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نوێنه‌رانی شه‌ش لایه‌نه ناڕازییه‌كه "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بزووتنه‌وی ئیسلامی و حزبی شیوعی" له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ تاووتوێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عیراق كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند كه "دوا به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵپژاردنه‌كان 12ی 5 و ده‌ركه‌وتنی گزیكاری، ساخته‌كاری و دزینی ده‌نگی خه‌ڵك، ئێمه له شه‌ش لایه‌نی گۆڕان، یه‌كگرتوو، هاوپه‌یمانی، كۆمه‌ڵ، شیوعی و بزوونتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌رله‌به‌ری ئه‌نجامه‌كانمان ڕه‌تكردۆته‌وه و داكۆكیكار و پارێزه‌ری ده‌نگی خه‌ڵك بووین و هه‌وڵه‌كانمان سه‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و گه‌یشته هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای (45)ی 2013 و بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی عیراق و به شه‌رعی ناساندنی هه‌موواره‌كه و بژاردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كان به ده‌ست".
ئه‌و شه‌ش لایه‌نه ده‌ڵێن: "له رووانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه خۆمان به پارێزه‌ری یاسا و ده‌نگی خه‌ڵك ده‌زانین، ڕێز له بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین به بڕیاری بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و تاراوگه و ئاواره‌كانیشه‌وه".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "بۆ رێزگرتنیش له بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی عیراق و هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای (45)ی 2013، ئێمه چاودێری بژاردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌و لایه‌نانه به رای گشتی و خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن كه "سندوقه‌كانی ده‌نگدان له ماوه‌ی رابووردوودا وه‌ك پێویست له ژێر چاودێری بریكاره‌كانی ئێمه‌دا نه‌بوون به هۆكاری رێگری له بریكاره‌كان و هه‌ڵكه‌وته و چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنی سندوق و كه‌ره‌سته‌كانی ده‌نگدان".
له كۆتاییشدا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزانه‌ی كه بڕیاره سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی كۆمیسیۆن بكه‌ن بێ لایه‌نانه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ڕێگریانه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌بووه له چاودێریكردنی ووردی پڕۆسه‌كه نه‌هێڵدرێن و ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له دانیشتنێكدا پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووباره ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست، ده‌ستوورییه، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی تاراوگه، ئاواره‌كان، ھێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی ره‌تكرده‌وه.
رۆژی 12ی ئایاری رابردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سیستمی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌چوو و له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌و شه‌ش لایه‌نه كوردییه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند كه له پرۆسه‌كه‌دا ساخته‌كاری كراوه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن خسته‌گه‌ڕ.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ سێیه‌مجار یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ھه‌موار كرده‌وه كه به پێی ھه‌مواركردنه‌وه‌كه، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له 12ی مانگی رابردوو، به‌ڕێوه‌چوو، به ئامێری ئه‌لیكترۆنی ھه‌ڵوه‌شانده‌وه، ھه‌روه‌ھات بڕیاردرا كه دووباره ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه و جیا بكرێنه‌وه.
PM:08:18:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت