وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق لێكۆڵینه‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی پرسیاری تاقیكردنه‌وه ئاماده‌ییه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌یان له ده‌نگۆی دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی به‌ر له ئه‌نجامدانی ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی تاقیكردنه‌وه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوان و به‌په‌له‌ی ده‌ستپێكردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌رباره‌ی دزه‌پێكردنی پرسیاره‌كانی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای محه‌مه‌د ئیقبال ئه‌لسه‌یده‌لی وه‌زیری په‌روه‌رده بووه كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاره‌دا كه‌مته‌رخه‌م بوون به‌توندی مامه‌ڵه بكرێت.
وتیشی: "هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا كراوه‌یه و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نه‌رمی نانوێنن به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك كه كه‌مته‌رخه‌م بووبێت یان هه‌وڵی كه‌مته‌رخه‌می دابێت و رووبه‌ڕووی دادگاكانیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سزا بدرێن.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ریاز غالی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران كرد رێوشوێنی توند دژی ئه‌و پێشێلكارییانه بگرێته‌به‌ر كه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌بردنی تاقیكردنه‌وه‌كان و كۆنترۆڵدا روویانداوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پرسیاره‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی دزه‌ی پێكراوه و به‌ر له ئه‌نجامدانی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
PM:10:25:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت