ئێران هه‌زار كه‌ناڵ له ته‌له‌گرام بلۆك ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ئاسایشی ئێران رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی هه‌زار كه‌ناڵی چالاكیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌له‌گرام بلۆك كردوه کە گوایە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیان کردوەتە ئامانج.
مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری ئاسایشی ئێران ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به‌وه وه‌سفكرد كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانیان كردوه‌ته ئامانج و وتی: ئه‌و كه‌ناڵانه سه‌ربه گروپه مونافیقه‌كان و سیستمی پاشایه‌تی و گروپه جیاخواز و مه‌زهه‌بییه‌كانن كه تازه دامه‌زراون.
وه‌زیری ئاسایشی ئێران ئه‌و قسانه‌ی له كۆبونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی كرد و وتی: ده‌یان هه‌زار كه‌ناڵی چالاك له پێگه‌ی ته‌له‌گرام هه‌ن كه ناكرێت له چوارچێوه‌یه‌كی یه‌كگرتودا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موویان بكرێت.
مه‌حمود عه‌له‌وی دوپاتیكرده‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
ئاشكراشیكرد ئه‌و كه‌ناڵانه‌یان ناسویه‌ته‌وه كه بیری دژبه ئایین بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ش ده‌ناسنه‌وه كه سوكایه‌تی به پیرۆزییه ئایینه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ئیمامه‌كان ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كه‌ناڵانه‌شیان بانگكردوه و قه‌سیان له‌گه‌ڵ كردون.
PM:05:33:22/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت