زوكه‌ر بێرگ و فه‌یسبوك له‌ چه‌ند كاتژمێرێكدا چاره‌كێك له‌ سامانه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

مارك زوكه‌ربێرگ و كۆمپیانیای فەیسبوك و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە نەرێنیەکانی کۆمپانیاکە نرخی پشکەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه‌: دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە نەرێنیەکانی، کۆمپانیای فەیسبوك 130 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وت مارک زوکەربێرگی دامەزرێنەری کۆمپانیاکەش 17 ملیار دۆلار له‌و زیانه‌ی به‌ركه‌وتوه‌.

ئەگەر قەبارەی زیانه‌كانی کۆمپانیای فەیسبوك بگاتە 151 ملیار دۆلار، ئەوا دەبێتە گەورەترین زیانی کۆمپانیاکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەم زیانه‌ داراییه‌ی کۆمپانیای فەیسبوك، گەورەترین زیانه‌ كه‌ له‌ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی جیهان كه‌وتبێت و وایکردووە زوکەربێرگ بو پلەی سێیەمی ریزبەندی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان دابه‌زێت.


PM:11:37:26/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 5492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو