په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "كلتوور و خۆشه‌ویستی" زیره‌ك میره لاده‌برێت
وێستگه نیوز –
له رێوڕه‌سمێكدا له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و چالاكوان په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "كلتوور و خۆشه‌ویستی" هونه‌رمه‌ند زیره‌ك میره لاده‌برێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی ئابی 2018 له شاری سلێمانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "كلتوور و خۆشه‌ویستی" هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره لاده‌برێت.
زیره‌ك میره هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش له‌وباره‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه سه‌عات 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له رێوڕه‌سمێكدا له پردی ده‌باشان خوار باخچه‌ی مه‌لیك مه‌حمود په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "كلتوور و خۆشه‌ویستی" لاده‌برێت.
زیره‌ك میره ده‌رباره‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ده‌بێت كۆمه‌ڵگه واپه‌روه‌رده بكه‌ین كه خۆشه‌ویستی له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بێت و نه‌بێته مایه‌ی ئازار بۆ هیچ كه‌سێك و بۆ چوارده‌وره‌كه‌مان".
زیره‌ك میره ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه زیاتر له ساڵێك سه‌رقاڵی پرۆژه هونه‌رییه‌كه‌ی بووه، هیواداریشە جارێکی تر خۆشەویستی زاڵ بێت بەسەر چەقۆدا.
په‌یكه‌ری "كلتوور و خۆشه‌ویستی" به‌رزییه‌كه‌ی 9 مه‌تره و له كه‌ره‌سته‌ی ستیل دروستكراوه و كێشه‌كه‌ی 4 تۆنه.
PM:12:03:11/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 8632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت