قوباد تاڵه‌بانی وتی: وتم باوكه ده‌مه‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌م وتی جا بۆ نایكه‌م بیكه، منیش وتم ئاخر ئه‌ی رای تۆ، ئه‌ویش وتی تۆ ژن بۆ خۆت ده‌هێنی خۆ بۆ منی ناهێنیت".
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌كاتی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، نه‌مده‌زانی چۆن خۆم راگرم، به‌ڵام خه‌ڵك هێزی دامێ، هێز و خه‌مخۆرییه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خۆڕاگریی پێ دام، ده‌ركه‌وت كه له هه‌موو جیهانه‌وه خه‌مخۆری هه‌یه، بۆیه بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌وه بۆ باوكی منه، بۆیه ده‌بوو خۆڕاگربین.
ده‌شڵێت: "من باوكی خۆم له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا بینی، دایكم پێی وتبوو كه هاتی بۆ به‌ریتانیا به ده‌ستی به‌تاڵ مه‌یه، كه ده‌رگاكه‌م كرده‌وه رامكرده سه‌ره‌وه و وتم پیاوێك هاتووه، وتیان ئه‌وه باوكته، منیش هاروهاج بووم و وتم چیت بۆ هێناوم، وتی فریا نه‌كه‌وتوم و ده‌چم شتێكت بۆ ده‌هێنم، منیش وتم (حه‌ی حه‌ی ده‌ڵێت باوكمه و هیچی بۆ نه‌هێناوم)، ئیتر ئه‌وه له دڵیدا مایه‌وه تا یه‌كه‌م منداڵمان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه دیارییه‌كی زۆری بۆ هێنا."
قوباد تاڵه‌بانی وتی: وتم باوكه ده‌مه‌وێت هاوسه‌ریگری بكه‌م وتی جا بۆ نایكه‌م بیكه، منیش وتم ئاخر ئه‌ی رای تۆ، ئه‌ویش وتی تۆ ژن بۆ خۆت ده‌هێنی خۆ بۆ منی ناهێنیت".
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌كاتی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، نه‌مده‌زانی چۆن خۆم راگرم، به‌ڵام خه‌ڵك هێزی دامێ، هێز و خه‌مخۆرییه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خۆڕاگریی پێ دام، ده‌ركه‌وت كه له هه‌موو جیهانه‌وه خه‌مخۆری هه‌یه، بۆیه بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌وه بۆ باوكی منه، بۆیه ده‌بوو خۆڕاگربین.
ده‌شڵێت: "من باوكی خۆم له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا بینی، دایكم پێی وتبوو كه هاتی بۆ به‌ریتانیا به ده‌ستی به‌تاڵ مه‌یه، كه ده‌رگاكه‌م كرده‌وه رامكرده سه‌ره‌وه و وتم پیاوێك هاتووه، وتیان ئه‌وه باوكته، منیش هاروهاج بووم و وتم چیت بۆ هێناوم، وتی فریا نه‌كه‌وتوم و ده‌چم شتێكت بۆ ده‌هێنم، منیش وتم (حه‌ی حه‌ی ده‌ڵێت باوكمه و هیچی بۆ نه‌هێناوم)، ئیتر ئه‌وه له دڵیدا مایه‌وه تا یه‌كه‌م منداڵمان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه دیارییه‌كی زۆری بۆ هێنا."
له بڕگه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌ك وێنه له‌و دوو وێنه‌یه‌ی پیشانی ده‌درا، قوباد تاڵه‌بانی توشی سه‌ختی بوو و ئاسته‌م بوو خۆی یه‌كلا بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆمێنتی قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك مام جه‌لال و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه دایك و باوكین و كامیان په‌سه‌ند ده‌كات، تاڵه‌بانی وتی: "توشی ئه‌و شه‌ڕه‌م مه‌كه‌ن، باوكم به‌بێ دایكم نابێت".
دوێنه‌ی دیكه: یه‌كێكیان هه‌ڵبژێره، به‌رهه‌م ساڵح یان نه‌وشیروان مسته‌فا، دوای وه‌سفێكی زۆری ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه: قوباد تاڵه‌بانی به‌رهه‌م ساڵحی هه‌ڵبژارد و وتی ئه‌مه به هه‌ڵوێستی سیاسی وه‌رمه‌گرن.
له دوو وێنه‌ی دیكه‌دا له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، قوباد تاڵه‌بانی کوسرەت رەسوڵی هه‌ڵبژارد، له‌نێوان دوو وێنه‌ی سلێمانی و كه‌ركوك، قوباد تاڵه‌بانی، شاری كه‌ركوكی هه‌ڵبژارد.
قوباد تاڵه‌بانی له‌نێوان مه‌زهه‌ری خالقی و شێركۆ بێكه‌ش، خالقیی هه‌ڵبژار، له‌نێوان نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی وتی: "نه‌وزادم پێ ئاشت ئه‌كرێته‌وه، با هه‌ڤاڵ هه‌ڵبژێرم".