خوشكه‌كانی ئه‌مانیش جوانن؟
نانسی عه‌جره‌م و مریا‌م فارس و هه‌یفا وه‌هبی
وێستگه نیوزـ
نانسی عه‌جره‌م و مریا‌م فارس و هه‌یفا وه‌هبی، سێ خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانیی شۆخ وشهنگن و هه‌میشه میداكان چاویان له‌سه‌ر كار و چالاكییهكانیانه، به‌ڵام كه‌متر له‌سه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان به‌تایبه‌ت خوشكهكیانیان كه ئایا ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌وان شۆخ و شه‌نگن یان نا.
نادین عه‌جره‌م، خوشكی نانسی عه‌جره‌م
هه‌رچه‌نده هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هیچ وێنه‌یه‌كی خێزانی یان تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نانسی خوشكی نییه، به‌ڵام كتومت وه‌ك نانسی وایه.
جیهان و رۆلا فارس، خوشكانی مریا‌م فارس
مریا‌م فارس دوو خوشكی هه‌یه به‌ناوه‌كانی رۆلا فارس كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی مریامه و له چاوی كامێرا‌كان دووره، له‌گه‌ڵ جیهان فارس كه توانیویه‌تی به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی جوانیی خۆی ده‌ربخات.
هه‌نا وه‌هبی، خوشكی هه‌یفا وه‌هبی
ئه‌وه‌ی هه‌واداری هه‌یفا وه‌هبی، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی بێت، تێبینیی ئه‌وه‌ی كردوه كه هه‌نا وه‌هبیی خوشكی له زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا یاروه‌ریی ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی هاوڕێیانه‌یان پێكه‌وه هه‌یه.
PM:09:54:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 15316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت