له موسڵ پێنج ئه‌ندامی ژنی سه‌ر به داعش ده‌ستگیركران
وێنەکە خوازراوە.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی وهزارهتس ناوخۆی عیراق ده‌ستگیركردنی پێنج ژنی سه‌ر به داعشی له‌به‌ری چه‌پی موسڵ راگه‌یاند.
لیوا سه‌عد موعن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن پۆلیسی قاهیره سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌بی ته‌مامی نه‌ینه‌وا، پێنج ژنی داعش، كه داواكراوبوون به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركران.
رونیشكرده‌وه: ئه‌و پێنج ژنه داعشه له رێگه‌ی موفتی " ئه‌بو ئه‌یوب" له‌گروپی داعش كاریانكردوه، یه‌كێك له‌وانه به ئامێری ئاسنین پشكنینی پۆ ژنان ده‌كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: "ئه‌و ژنانه له‌گه‌ڕه‌كی ئه‌منی به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستگیركراون".
AM:08:34:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت