ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری دامەزراندنی راگەیاند


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، كە ساڵی داهاتوو چەندین پلەی دامەزراندن لە فەرمانگەكانی حكومەتدا رادەگەیەنن.


لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە كۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش باس كراوە، كە لەسەر بنەمای پێویستی و شارەزایی و بەپێی بەرنامەیەكی رێكخراو دامەزراندنەكە دەكرێت، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.

هەروەها باسیش لەوەكراوە، كە حكومەت گومرگ لەسەر ئامێرە پزیشكییەكان و ئامێری پێویستی كشتوكاڵی كەمدەكاتەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا.

هــ. ر


AM:10:39:14/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 28418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو