سوننه‌كانی عیراق هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ پێكده‌هێنن
وێستگه نیوزـ
شه‌ش سه‌ركرده‌ی سیاسیی حزبە سوننیەكان هاوپه‌یمانێتییه‌كیا نوێاسن به‌ناوی (هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی) پێكهێنا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌نێوان هه‌ریه‌ك له جه‌مال كه‌ربولی و ئوسامه نوجێفی و خه‌میس خه‌نجه‌ر و ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا جبوری و سه‌لیم جبوری و فه‌لاح حه‌سه‌ن زیدان پێكهێنراوه كه سه‌رجه‌میان كه‌سایه‌تیی سوننه‌ن و سه‌ركردایه‌تی ره‌وتێكی سوننی ده‌كه‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار كه نه‌ویستوه ناوی بهێنرێت ئاشكرایكردوه سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانێتییه‌كه هاوبه‌ش ده‌بێت و لایه‌ن ئه‌و كه‌سایه‌تییانه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه ناویان هاتووه.
له 4ی ته‌مموزی 2018 سه‌ركرده سوننه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌نێوان حزبه سونییه‌كاندا، له‌وكاته‌دا سه‌ركرده سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه رێكنه‌كه‌وتن، به‌ڵام دواتر گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه به‌هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بكه‌ن.
PM:04:08:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت