به‌وێنه و ڤیدیۆ... به‌هۆی داڕمانی پردێك له ئیتاڵیا 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
به‌هۆی داڕمانی پردێكه‌وه له‌سه‌ر رێگایه‌كی سه‌ره‌كی شاری جه‌نه‌وه‌ی وڵاتی ئیتاڵیا ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و برینداربوون.
به‌رپرسێكی ئیتاڵی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری جه‌نه‌وه‌ی پردێك كه به‌شێكی رێگایه‌كی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یه داڕما و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌وهۆیه‌وه 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاوڵاتیان به‌رده‌وامه.
وێستگه‌ی "سكای تی جی 24"ی تایبه‌ت رایگه‌یاند كه به‌شێكی پردی مۆڕاندی به درێژایی 200 مه‌تر به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیدا داڕما، له كاتێكدا درێژی پرده‌كه كه‌مێك له 1000 مه‌تر زیاتره.
میدیا ناوخۆییه‌كانی ئیتاڵیا له زاری سه‌رچاوه فریاگوزارییه‌كانه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه ده‌یان كوژراو له‌ژێر داروپه‌ردووی پرده‌كه‌دان كه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ماڵدا كه‌وتووه.
ته‌له‌فزیۆنی ئیتاڵی وێنه‌ی پرده‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له كه‌شێكی گه‌رده‌لولی به‌هێز و ته‌مومژاویدا داڕما.
دانیلۆ تونینلی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌سه‌ر هه‌ژماری ره‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "به نیگه‌رانییه‌كانی زۆره‌وه به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه‌ی جه‌نه‌وه‌ی ده‌كه‌م كه واده‌رده‌كه‌وێت كاره‌ساتێكی گه‌وره بێت".
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی رایانگه‌یاند كه پرده‌كه ده‌وروبه‌ری سه‌عات 11:30 ده‌قیقه به كاتی ناوخۆیی ئیتاڵیا له كاتی بارانبارینێكی به‌خۆڕدا داڕماوه.
پردی مۆڕاندی له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌سه‌ر رێگای خێرای (10A) دروستكراوه و له ساڵی 2016دا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام دراوه.
PM:05:54:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 17912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت