كۆنگرێسی ئه‌مریكا پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیا بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
گۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی خۆی پڕۆژه‌یاسایه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ دژی روسیا.
پڕۆژه‌یاساكه سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ری قه‌رزه گشتییه نوێیه‌كانی روسیا و بانكه حكومییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وكاته‌ش كه له سه‌ره‌تای مانگی ئاب پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش كرا، هه‌ر زوو كه‌وته ده‌ست میدیاكان و ئه‌وانیش ناوه‌ڕۆكی ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
هاوكات ئاژانسی نۆڤۆستی روسیا له‌زاری چاودێران بڵاویكردوه‌ته‌وه كه سزاكانی دژبه بانكه‌كانی روسیا له ره‌شنوسی سه‌ره‌تایی پڕۆژه‌كه‌دا روون نییه و له‌وانه‌یه دواجار سزاكه كۆتوبه‌ند بخاته سه‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی روسیا كه به‌دۆلار هه‌یه‌تی.
ئاژانسه‌كه پێشبینیی كردوه ئه‌گه‌ر سزاكه به‌وجۆره بێت، ئه‌وا كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر بانكه‌كانی روسیا و دراوی رۆپڵ-ی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكردوه كه هێشتا كات ماوه بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دژی روسیا هه‌موار بكرێته‌وه یان به‌یه‌كجاری پشتی پێ نه‌به‌سترێ و هه‌ڵوه‌شنێرێته‌وه.
PM:06:09:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت