رۆماننوسه بكوژه‌كان..له راستیدا تاوانیان كردوه و له رۆمانهكانیشیان باسیان كردوه
تەرمی ئه‌لیزابێس شۆرت کە دووکەرت بووە
وێستگه نیوزـ
به‌مدواییه رۆماننوسێكی چینی به ئه‌نجامدانی چوار تاوان تۆمه‌تباركرا، رۆماننوسهكه دانی به‌وه‌دانا كه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له رۆمانه‌كه‌ی خۆیدا باس كردوه، ده‌شڵێت ئه‌وكاره‌ی بۆ ئه‌وه كردوه تا مێژووی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه ته‌واو بكات كه خودی نوسه‌ره‌كان كردویانه و دواتر له رۆمانهكانیاندا باسیان كردوه.
لیۆ یۆنگ بیاو، نوسه‌رێكی چینیه و به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه ساڵی 1995 چوار كه‌سی به‌لێدانی توند تا مردن كوشتوه، به‌ڵام كه خوێنه‌رانی به‌رهه‌می ئه‌و نوسه‌ره ئه‌مه‌یان بیست، ئه‌وه‌نده به هه‌واڵه‌كه سه‌رسام نه‌بون، چونكه لیۆ خۆی له پێشه‌كیی رۆمانێكدا به‌ناوی " The Guilty Secret"، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه به‌نیازی رۆمانێكی دیكه‌یه و ناوهڕٍۆكهكهی باس له رۆماننوسێكی كچ ده‌كات كه چه‌ند تاوانێكی قێزه‌ونی كردوه و دواتریش له‌ده‌ست دادگا هه‌ڵاتوه، هه‌رچه‌نده بڕیاریدابوو ناوی بینێت "رۆماننوسه جوانه بكوژه‌كه"، به‌ڵام به‌هه‌ر هۆكارێك بێت لیۆ ئه‌و رۆمانه‌ی نه‌نوسی.
ده‌شوترێت دوای ده‌ستگیركردنی، لیۆ به ته‌له‌فزیۆنی چینی راگه‌یاندوه كه هه‌ندێك له رۆمانه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تاوانانه نوسیوه كه پێشتر ئه‌نجامی داون، ئاشكراشیكردوه كه قوربانییه‌كان كه‌سوكاری خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی بون كه ته‌مه‌نیان له 13 ساڵ تێنه‌په‌ڕیووه.
لیۆ-ی چینی یه‌كه‌م رۆماننوس و نوسه‌ر نییه كه ئه‌و جۆره تاوانانه‌ی كردبێت، ئه‌وه‌تا له ساڵی 1991 ریچارد كلینكهامهر، نوسه‌ری هۆڵه‌ندی ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت و ئینجا رۆمانێكی خسته‌به‌رده‌م خوێنه‌رانی كه ناوی لێ نا "چوارشممه..رۆژی گۆشتی جنراو Wednesday, Mince Day" و تیایدا ده‌ڵێت: "به‌م حه‌وت رێگه‌یه ژنه‌كه‌ت بكوژه".
ئه‌م پێنج تاوانه‌ی خواره‌وه و ئه‌و شێوازه‌ی له نوسینه‌كاندا پێی گێڕدراوه‌ته‌وه، تێكه‌ڵه‌یه‌كن له ئه‌ده‌ب و خه‌یاڵ، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ستیارن باش نییه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بخوێننه‌وه:
1- رۆمانی Black Dahlia گوڵه ره‌شه‌كه
ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌لیزابێس شۆرت-ه و ته‌مه‌نی له 22 ساڵ تێنه‌په‌ڕی كاتێك جه‌سته شێوێندراوهكهی له شوێنێكی چۆڵی لۆس ئه‌نجلس له مانگی كانونی دووه‌می 1947 دۆزرایه‌وه، ته‌رمی ئه‌م كچه له كه‌مه‌ریدا و ناوه‌ڕاستدا بڕدرابوهوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هیچ خوێنی تێدا نه‌مابوو، ته‌نانه‌ت دایكی كه یه‌كه‌مجار ته‌رمه‌كه‌ی بینی وای زانی په‌یكه‌رێكه نه‌ك ته‌رمێكی بێگان.
رۆژنامه‌كان ناویان له ته‌رمه‌كه نا (گوڵه ره‌شه‌كه) و لێكۆڵنهوهكانی پۆلیسیش له‌گه‌ڵ 150 تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیرنه‌كرا، هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی 500 دانپێدانان كه‌وته‌ده‌ست پۆلیس، به‌ڵام نه‌توانرا باوه‌ڕ به هیچیان بكرێت.
ئه‌و تاوانه گرێكوێره‌كه‌ی نه‌كرایه‌وه، به‌ڵام له زۆر كتێبدا و فیلم‌دا كرا به سیناریۆ، له‌وانه "دانپێدانانی باوه‌ڕپێكراو – True Confessions"ی نوسه‌ر جۆن گریگۆری له‌ساڵی 1977، چیرۆكه‌كه به تاوانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌لیزابێس ده‌ستپێده‌كات و په‌ره‌ی ده‌سێنێت بۆ چیرۆكی دوو برا كه له ساڵانی 1940 له لۆس ئه‌نجلس ژیاون و دواتر ژیانیان له نادیارییه‌وه بۆ هیوا ده‌گۆڕدرێت.
2- تاوانه‌كانی گریت ویرلی - The Great Wyrley Outrages
نوسه‌ری به‌ناوبانگ، ئارسه‌ر كۆنان دویل له كاتی خۆیدا نامه‌یه‌كی زۆری له ههوادارانییهوه بۆ هات، هه‌ندێك له نامه‌كان كه‌سایه‌تیی خودی نوسه‌ره‌كه و كه‌سایه‌تییه خه‌یاڵییه‌كه‌ی ناو چیرۆكه‌كه‌یان به‌ناوی شارلۆك هۆڵمز له‌گه‌ڵ یه‌كت تێكه‌ڵ كردبوو.
له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی 20دا، پارێزه‌رێك به‌ناوی جۆرج ئیدلجی له به‌ندینخانه ئازادكران ئه‌وه‌ش دوای به‌سه‌ربردنی سێ ساڵ له سزای كاره سه‌خته‌كان، دادگا ئه‌و پارێزه‌ره‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه زیانی سه‌ختی به ئاژه‌ڵ گه‌یاندوه، ئه‌مه جگه‌له ناردنی نامه و په‌یامی قێزه‌ون به‌ناوی كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند تا ئاشكرابوو.
پارێزه‌ره‌كه سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێتاوانه و ده‌یوت تۆمه‌تباركردنی په‌یوه‌ندیی به ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه هه‌یه چونكه دایكی به ره‌چه‌ڵه‌ك هندی بوو، بۆیه ده‌یوت پۆلیس سته‌می لێكردوه، ئه‌مه ده‌نگۆیه‌كی زۆری دایه‌وه و له‌وكاته‌دا به تاوانی The Great Wyrley ناسرا ئه‌وه‌ش به‌ناوی ئه‌و گونده‌ی كه تاوانه‌كه‌ی لێكرابوو، ساڵی 2005 جولیان بارنز-ی نوسه‌ری ئینگلیزی ئه‌و روداوه‌ی كرد به رۆمانێكی پۆلیسی به‌ناوی (ئارسه‌ر و جۆرج) و رۆمانه‌كه بۆ خه‌ڵاتی Booker كاندیدكرا و له‌هه‌مانكاتیشدا كرا به شانۆگه‌ری و درامای ته‌له‌فزیۆنی.
3- دیارنه‌مانی پاولا جین ویڵدن Paula Jean Welden
له مانگی دیسێمبه‌ری 1946 پاولا كه كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوو، له‌وكاته‌ی به دارستانه‌كانی فیرمۆنتدا ده‌ڕۆیشت، دیارنه‌ما و بێسه‌روشوێن بوو، پاولا كچه گه‌وره‌ی یه‌كێك له دیزاینه‌ره‌كان بوو و خوێندكاری قۆناغی دوه‌می كۆلێژی بنینگتن بوو، كچه‌كه دانیوهڕۆیهكی سارد به‌بێ هاوڕێ و بێ جانتا بۆ سه‌یران چوبوه ده‌ره‌وه و ته‌نها پاره‌یه‌كی كه‌میش له‌گیرفانیدا بوو.
به‌رپرسی پۆلیس له‌سه‌ر دواكه‌وتن و نه‌هاتنه‌وه‌ی پاولا بۆ زانكۆ بانگكرا، لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ر ده‌مه‌و شتێكیان ده‌وت، جارێك ده‌وترا له‌وانه‌یه كه‌وتبێت، یان توشی نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه بوبێت یان خۆی كوشتبێت یان كوژرابێت، به‌ڵام هیچ سه‌ره‌داو یان ئاسه‌وار یان ته‌رمێك نه‌دۆزرایه‌وه، له‌ماوه‌ی نێوان 1945 بۆ 1950ش چوار حاڵه‌تی دیارنه‌مانی له‌وجۆره رویاندا.
ئه‌م چیرۆكه نوسه‌رێكی هه‌مان ناوچه‌ی به‌ناوی شیرلی جاكسن راكێشا بۆ نوسینی كتێبێك له ساڵی 1951 و ناوی نا "بكوژ"، مێردی شیریلی له هه‌مان زانكۆی پاولا ده‌یخوێند، ساڵ هات و ساڵ رۆیشت تا له ساڵی 2014 نوسه‌رێك به‌ناوی سوزان سكارف رۆمانێكی به‌ناوی "شیرلی" نوسی سهرداوێكی تاوانه‌كه‌ی ساڵی 1946ی ئاشكرا كرد و و تیایدا شیرلیی تۆمه‌تبار كرد به دیاردنهمانی پاولا.
4- قه‌سابه‌كه‌ی پلهینفیڵد The Butcher of Plainfield
ئه‌مجاره دوو تاوانه، كوشتن و دزینی ته‌رمه‌كان! شوێن: پهلینفیڵد- ولایه‌تی ویسكنسن، ساڵی 1957 كه‌سێك به‌ناوی ئیدوارد تیۆدۆر غاین ده‌ستیگركرا و دواجار ساڵی 1984 له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی گیانی له‌ده‌ستدا.
تاوانه‌كانی غاین هه‌ر به مردنی له‌سه‌ر زمان نهسڕدرانهوه، چونكه ئه‌وكاته‌ی ئه‌م بكوژه دوو ژنی كوشتبوو، دوای ماوه‌یه‌ك له شاردنه‌وه‌یان له‌ژێر خاكدا، ته‌رمه‌كانی دهرهێنابوهوه و جلی لهبهركردبونهوه و وای پیشاندابوو كه دایكی كۆچی دوایی كردوه و ته‌رمه‌كه‌ی كردبوو به دایكی خۆی.
لێكۆڵه‌ران چه‌ند شتێكی نامۆیان له ماڵه‌كه‌ی غایندا بینی، وه‌ك كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگ كه هه‌موویان پاشماوه‌ی روفاتی مرۆڤ بوون، دوای دوو ساڵ له ده‌ستگیركردنی، رۆبه‌رت بلۆك، رۆمانێكی ترسێنه‌ری به‌ناوی "ده‌رونه ئاڵۆزه‌كان" نوسی كه زۆر له‌و تاوانه‌ی غاین نزیك بوو، دواتر ئه‌لفرێد هیچهۆك له ساڵی 1960 كردیه سیناریۆی یه‌كێك له به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانی، سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كه رۆماننوسهكه ئاگای له‌و تاوانانه‌ی غاین نه‌بوو كه ده‌ستی به رۆمانه‌كه‌ی كرد، به‌ڵكو پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به رۆمانه‌كه‌ی بهێنێت ئینجا بیستی كه تاوانێكی له‌و جۆره كراوه.
5- هاری پاوه‌رز: بكوژی ژنان - Ladykiller Harry Powers
هاری پاوه‌رز قوربانییه‌كانی له‌و رێكلامانه ده‌دۆزینه‌وه كه خانمی دڵ گه‌رم بون و له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان وێنه‌یان بلودهبوهوه، هاری ئه‌و خانمانه‌ی ده‌كرده عاشق و دواجار ده‌یكوشتن و پاره‌كه‌یانی ده‌برد، یه‌كێك له‌و قوربانییانه بێوه‌ژنێك بوو به‌ناوی ئایسته‌ر و هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌ی كه خه‌ڵكی ولایه‌تی ئیلینۆی بون، دوای چه‌ند نامه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ پاوه‌رز له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 1931 ئایستهری برده شوێنێك، دواتر هاته‌وه و به منداڵه‌كانی وت كه ده‌یانبات بۆلای دایكیان، به‌ڵام هه‌مویان بێ سه‌روشوێن كرد.
له مانگی ئابدا ئه‌وكاته‌ی ژنێكی دیكه دیارنه‌ما، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد و هاتنه ماڵی ئایستهری بێوه‌ژن، له‌وێ چه‌ند نامه‌یه‌كیان دۆزییه‌وه كه هاوكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی كوایات دیل بۆسیت كه شوێنی تاوانه‌كه بوو، له‌وێ شوێنهواریپێی منداڵی خوێناویان دۆزییه‌وه و پاشان چه‌ند نامه‌یه‌كی دیكه‌شیان ده‌ستكه‌وت كه به‌هه‌مان شێوه پاوه‌رز ده‌یویست خانمانی دیكه به هه‌مان ده‌رد به‌رێت.
ساڵی 1932 پاوه‌رز له‌سێداره درا، به‌ڵام تا ماوه‌یه‌كی زۆر ناوی پاوه‌رز و ئه‌و كوخه‌ی كه خانمانی تێدا ده‌كوشت بوه مشتومڕی شه‌قام له ئه‌مریكا، جاین ئان فیلیپس-ی رۆماننوس له یه‌كه‌م رۆمانیدا باسی له تاوانه‌كانی پاوه‌رز كرد و دواترش له ساڵی 2013 رۆمانێكی دیكه‌ی به‌ناوی كوایات دیل نوسی و به وردی باسی له ناوه‌ڕۆی تاوانه‌كانی پاوه‌رز و كاردانه‌وه‌كانی كرد.
PM:10:14:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 23906
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت