وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سزاكانی ئێران هۆشداری ده‌داته عیراق
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ههڕهشەی له حكومه‌تی عیراق كرد ئه‌گه‌ر به‌و سزا ئابورییانەوە پابەند نەبێت کە واشنتن بەسه‌ر تاران‌دا سەپاندویەتی، به‌هه‌مانشێوه بەغداش سزای ئابوریی ده‌خرێته‌سه‌ر.
هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پابه‌ند نه‌بوونی عیراق به سزاكانی سه‌ر ئێران، وتی: "ئه‌وانه‌ی پێشێلی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و پابه‌ند نابن به سزاكانی سه‌ر ئێران، خۆشیان دووچاری هه‌مان سزا ده‌بنه‌وه."
ناوێرت وتیشی: "هه‌مووان هۆشدارییه‌كانی ئێمه له باره‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌زانن، له سزادانی ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین كه ئه‌و سزایانه پێشێل ده‌كه‌ن كه خراوه‌ته سه‌ر ئێران".
رۆژی دووشه‌ممه 13ی ئابی 2018، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، به‌غدا به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به بازرگانی نێوانییان، به‌ڵام چیدیكه مامه‌ڵه‌ی نێوان به‌غدا و تاران به دۆلار نابێت.
هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئاگاداری ته‌واوی بانكه‌كانی كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی چیدیكه له بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران، مامه‌ڵه به دۆلار نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك پابه‌ندییه‌ك به سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران.
به‌پێی ئاماره‌كانیش، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، ساڵانه ده‌گاته 6.6 ملیار دۆلار و ساڵانه‌ش سێ ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی، سه‌ردانی مه‌زاره ئایینییه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن.
AM:10:23:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 8120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت