هاوڵاتییه‌ك به كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه له یه‌كێك له شوقه‌كانی شاری سلێمانی هاوڵاتییه‌ك به كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئابی 2018، ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و له شوقه‌كانی سائیب ستی له‌شاری سلێمانی دۆزرایه‌وه كه فیشه‌كێك به‌سه‌ریه‌وه بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی به‌ڵگه‌ی تاوان، كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی روداوه‌كه كرا و ته‌رمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ناوی هاوڵاتییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌دایكبووی ساڵی 1977ه.
راشیگه‌یاند كه له ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
PM:04:34:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 20944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت