وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مه‌رجی زمانی ئینگلیزی لاده‌بات
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی نوێی له باره‌ی پاڵێوراوانی خوێندنی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا بڵاوكرده‌وه و مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی لاده‌بات.
به گوێره‌ی رێنمایی ژماره 5ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS – TOEFL-iBT – TOEFL-pBT – Pearson Academic-PTE)یان كردووه و نمره‌ی پێویستییان نه‌هێناوه، به گوێره‌ی ئاست و نمره‌كانییان ده‌خرێنه خوولێكی تایبه‌تی ئینگلیزی و له‌لایه‌ن رێكخراوی قازانج نه‌ویسته‌وه به هاوكاری سه‌نته‌ره‌كانی زمانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی رێنماییه‌كه‌یه:
PM:04:48:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت