كۆڕه‌كه‌ی مه‌ریوان وریا قانیع ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆڕه‌كه‌ی مه‌ریوان وریا قانیع له ژێر ناوی "عه‌لمانیه‌ت و دین، پێكدادانی دۆگماكان" له‌لایه‌ن ده‌زگای میدیایی وێستگه ده‌ستی پێكرد.
سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیر و هاوڵاتیان كۆڕه‌كه‌ی مه‌ریوان وریا قانیع له ژێر ناوی "عه‌لمانیه‌ت و دین، پێكدادانی دۆگماكان" له هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد.
مه‌ریوان وریا قانع له‌باره‌ی كۆڕه‌كه‌یه‌وه، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ته‌وه‌ره‌كانی كۆڕه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندی نێوان دین و سیاسەت، پێگەی دین لە ژیانی گشتیدا، چیەتی عەلمانیهت، چۆنیەتی بوونی عەلمانیهت بە پارادیمێکی فیکریی، کێشەی ئیسلام و ئیسلامییەکانی کوردستان، رەخنەکردنی عەلمانیەت و جێمانی بیری عەلمانی لە کوردستاندا لە کاروانی گەشەکردنی فیکری تیوریی، سەدبارەکردنەوەی کۆمەڵێک دۆگمای کۆن و وێرانکەر لە قسەکردن لەسەر پەیوەندیی ئیسلام و عەلمانیەتدا، رقی بێسنوری ئیسلامییەکان لە عەلمانیەت و رقی دۆگمایی عەلمانییەکان لە دین.... ئەمانە و کۆمەڵێک مەسەلەی تر بابەتە سەرەکییەکانی ئەو کۆڕە دەبێت.
مه‌ریوان وریا قانع راشیگه‌یاندووه كه "کۆڕەکە پەیوەندیی بە چاپبوونی کتێبێکی تازەی منەوە ھەیە بە ناونیشانی (دین و عەلمانیەت)"، هیواشی خواستوه كۆڕه‌كه دیدار و گفتوگۆیەکی ھەمەلایەن و شارستانی به‌خۆوه ببینێت.
PM:05:25:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت