بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ گۆشتی سوور ده‌ركرا


وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لە رێگری كردن لەسەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی لەسەر شەقام و شاڕێكارن بە نایاسایی و جەختیشدەكاتەوە، كە پێویستە ئاژەڵ بەر لەسەربڕین و پاش سەربڕین پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی رێگری كردن لە سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەی لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكانی ناوشاری سلێمانی، لیژنەی سێ دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە 70 كیلۆگرام گۆشتی سور لەسەر شەقامی گشتی سلێمانی – تاسڵوجە، كەبەدەر لە رێنمایەكانی ڤێتێرنەری و تەندروستی سەربڕابوون.

وتیشی: "بەپێی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری سلێمانی، پێویستە ئاژەڵ بەر لەسەربڕین و پاش سەربڕین پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت تا دڵنیا بنەوە لە سەلامەتی گۆشتەكە بۆ خواردن و نەبونی زیان بۆسەر تە‌ندروستی مرۆڤ".

روونیشیكردەوە، ئەو ئاژەڵەی بەدەر لە رێنماییەكان و‌ لەدەرەوەی كوشتارگەكان سەردەبڕرێت پشكنینەكانی بۆ ئەنجام نەدراوە، خواردنی گۆشتەكەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.

گۆران قادر راشیگەیاند، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی ئەو گۆشتەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە‌ رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت و ئەو كەلوپەلانەی لەپیشەكەدا بەكارهێنراون لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، لەناوبراون.

هــ. ر


PM:05:43:15/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 46630 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو