ئه‌و پیاوه‌ی زاواكه‌ی و كچێكی چالاكوانی كوشت، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا درا
وێستگه نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی دوو تاوانی كوشتنی به‌سه‌ردا ساغ بووه‌وه، دادگایه‌كی ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا بڕیاری دا به له‌سێداره‌دانی په‌نابه‌رێكی ئوردونی كه میدیاكان به هاوشێوه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی عیراق وه‌سفی ده‌كه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه دادگایه‌كی ویلایه‌تی ته‌كساس بڕیاری دا به له‌سێداره‌دانی په‌نابه‌رێكی ئوردونی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری كچه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كی كچی كوشتووه.
پێگه‌ی " charlotteobserver " له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه عه‌لی مه‌حمود عه‌وه‌ز عرسان كه په‌نابه‌رێكی ئوردونییه و له ئه‌مریكا ده‌ژی، كاتێك زانیویه‌تی كه كچه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ی به‌جێهێشتووه و بووه به مه‌سیحی بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كورێكی مه‌سیحیدا بكات، زۆر توڕه بووه و پیلانی داناوه بۆ كوشتنی كوڕه‌كه و كچێكی هاوڕێی كچه‌كه‌ی كه هانی داوه شوو به‌و كوڕه بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رووداوه‌كه ساڵی 2012 روویدا و دادگاش چه‌ندین دانیشتنی كردووه تا ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره ئوردونییه‌دا سه‌پاندووه.
دادگاییكردنی عه‌لی مه‌حمود عه‌وه‌ز عرسان زیاتر ماوه‌یه‌كی زۆری خایاندووه تا سه‌ره‌نجام ده‌سته‌ی سوێندخۆران بڕیاریان له‌سه‌ر تاوانباركردنی ناوبراو داوه به كوشتنی كوتی بیفه‌رزی مه‌سیحی و كچه چالاكوانێكی ئێرانی بواری مافه‌كانی ئافره‌تان به‌ناوی گلاره باقرزاده.
دوای راگه‌یاندنی بڕیاری له‌سێداره‌كه، عه‌لی مه‌حمود عه‌وه‌ز عرسان كه راپۆرته میدیاییه‌كان به "هاوشێوه‌ی سه‌دام حسێن" وه‌سفی ده‌كه‌ن، تووشی شۆك بوو، كه‌سوكاری قوربانییه‌كانیش به بڕیاره‌كه دڵخۆش بوون و ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه.
عرسان كه موسوڵمانه و ته‌مه‌نی 60 ساڵه له هاوسه‌رگیریكردنی كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕێكی مه‌سیحی تووڕه بووه بۆیه ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌ی ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:06:21:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 17482
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت