ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی شه‌نگال بۆردوومان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز -
كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی كه نازانرێت، هی چ وڵاتێكن، ده‌ستیان كرد به بۆردوومانكردنی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی شه‌نگال.
ئاژانسی رۆژ نیوز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5ی ئێواره چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی كه نازانرێت هی چ وڵاتێكن ناوچه‌ی گه‌لی شلۆ كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شه‌نگاله‌وه بۆردوومان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له بۆردوومانه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كراوه‌ته ئامانج و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون بریندار بوون.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌و ناوچه‌یه كه هێشتا بۆردوومان به‌رده‌وامه، هاوكات فڕۆكه‌ی كه‌شف-یش ده‌سوڕێنه‌وه.
PM:06:42:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت