مه‌سرور بارزانی: پارتی سه‌ر بۆ هیچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناچه‌مێنته‌وه
وێستگه نیوز -
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ر بۆ هیچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناچه‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و له دایكبوونی مه‌سعود بارزانی باوكی، رایگه‌یاند "بۆ من و سه‌رجه‌م دڵسوز و تێكۆشه‌رانی راسته‌قینه‌ی نیشتمان، سه‌رۆك بارزانی رێبه‌ر و هێمایه‌كی مه‌زنی نیشتمانییه، كه ته‌واوی ژیانی خۆی، بۆ سه‌رفرازی میلله‌ته‌كه‌مان و چه‌سپاندنی ئاشتی و و په‌ره‌پێدانی كه‌لتوری مرۆڤدۆستانه و پێكه‌وه‌ژیانی گشت پێكهاته‌كانی كوردستان ته‌رخان كردووه".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "پارتی به‌هێزی زیاتره‌وه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێت و سه‌ر بۆ هیچ فشارێك و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناچه‌مێنته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌گه‌ڵ به‌هێزیی پارتی، كوردستانێكی به‌هێزمان ده‌بێت و هه‌ر پارتی وه‌ك هه‌میشه هه‌وێنی یه‌كڕیزیی ناوماڵی كوردستانیش ده‌بێت ".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به بۆنه‌ی 16ی ئاب ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوكات له‌دایكبوونی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌یڕه‌وانی رێبازی پارتی و بارزانی و نیشتمانپه‌روه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م.
بۆ من و سه‌رجه‌م دڵسوز و تێكۆشه‌رانی راسته‌قینه‌ی نیشتمان، سه‌رۆك بارزانی رێبه‌ر و هێمایه‌كی مه‌زنی نیشتمانییه، كه ته‌واوی ژیانی خۆی، بۆ سه‌رفرازی میلله‌ته‌كه‌مان و چه‌سپاندنی ئاشتی و و په‌ره‌پێدانی كه‌لتوری مرۆڤدۆستانه و پێكه‌وه‌ژیانی گشت پێكهاته‌كانی كوردستان ته‌رخان كردووه. وێڕای پێرۆزبایی، هیوای ته‌مه‌ندرێژیی بۆ جه‌نابیان ده‌خوازم.
به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم، سوپاس و پێزانینم ئاراسته‌ی هه‌موو هه‌ڤاڵانی پارتی (پێشمه‌رگه، كادر، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی) بكه‌م، كه وێرای هه‌موو سه‌ختی و قه‌یرانه‌كان، به هه‌وڵ و چالاكی به‌رده‌وامیان، پارتی له سه‌ر ئاستی نیشتمان و ناوچه‌كه‌دا به پێشه‌نگی و هێزه‌وه ماوه‌ته‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا له‌به‌رانبه‌ر شكۆی شه‌هیدانیشدا، سه‌ری رێز داده‌نوێنین و دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه له یادمان ده‌بن و خزمه‌تی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانیش به ئه‌ركی هه‌ره له پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین.
پارتی، به درێژایی 72 ساڵ خه‌باتی به رێبه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، رۆژانی سه‌خت و پیلانی گه‌وره‌ی تێپه‌ڕاندووه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و دوژمنان و تێكشكاندنی پیلانی خیانه‌تكاران، له‌مه‌ولاش پارتی به‌هێزی زیاتره‌وه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێت و سه‌ر بۆ هیچ فشارێك و هه‌ره‌شه‌یه‌ك ناچه‌مێنته‌وه.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا ، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌كه‌ین، پارته‌كه‌مان وه‌ك هه‌میشه ئاڵا هه‌ڵگری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مانه و له‌و بۆنه‌یه‌شدا جه‌خت له سه‌ر خه‌باتی بێ وچانمان بۆ گه‌یشتن به هه‌موو ئاوات و خواسته ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و له هه‌مانكاتدا به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له سه‌ر بنه‌مای رێزی دوولایه‌نه هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له گه‌ل گشت نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ده‌ین.
گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت ئێمه‌ی هه‌ڤاڵانی پارتی ساز و ئاماده‌تر له مه‌یدانی خه‌باتدا بین، چونكه له‌گه‌ڵ به‌هێزیی پارتی، كوردستانێكی به‌هێزمان ده‌بێت و هه‌ر پارتی وه‌ك هه‌میشه هه‌وێنی یه‌كریزیی ناوماڵی كوردستانیش ده‌بێت.
بژی كوردستان.
به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر.
مه‌سرور بارزانی
PM:07:55:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت