به‌وێنه و ڤیدیۆ... دوو ساڵ و نیوه و رۆژی 40 جگه‌ره ده‌كێشێت
وێستگه نیوز -
له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا منداڵێكی ئینده‌نوزی كه ته‌نها دوو ساڵ و نیو ته‌مه‌نیه‌تی، رۆژی 40 جگه‌ره ده‌كێشێت و به‌وهۆیه‌وه بووه به‌جێی قسه و باسی رۆژنامه و راگه‌یاندنه جیهانییه‌كان.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "dailymail"ی به‌ریتانی، ئه‌و منداڵه كه ناوی راپی ئاناندا بامونگكاس-ه له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی فلته‌ره جگه‌ره له‌به‌رده‌م یه‌كێك له دووكانه‌كانی شاری سوكابومی ئینده‌نوزیا ده‌ستی به جگه‌ره‌كێشان كردووه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، منداڵه‌كه ئالووده‌ی جگه‌ره‌كێشان بووه و به‌رده‌وام له رێبواران ده‌پاڕێته‌وه تا پاره‌ی بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی پێبكڕێت.
له‌سه‌ره‌تادا جگه‌ره‌كێشانی ئه‌و منداڵه بۆ هه‌مووان جێی پێكه‌نین بووه، به‌ڵام دواتر بووه به واقیعێكی ناخۆش.
سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه‌كانی جگه‌ره‌كێشان، منداڵه‌كه كه نازناوی "راپ"ی لێنراوه، توندوتیژ بووه و هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی هه‌یه و له كاتێكدا "میرۆكۆ، جگه‌ره به زمانی ئینده‌نوزی"ی ده‌ست نه‌كه‌وت له رێبواران ده‌دات.
دایكی منداڵه‌كه كه ناوی ماریاتی-یه و ته‌مه‌نی 35 ساڵه دانی نا به‌وه‌ی رۆژانه دوو پاكه‌ت جگه‌ره بۆ منداڵه‌كه‌ی ده‌كڕێت تا له ماڵه‌وه دوورنه‌كه‌وێته‌وه.
ماریاتی وتی: "كوڕه‌كه‌م راهاتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی قاوه و خواردنی شیرینی جگه‌ره بكێشێت".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌ی نه‌ده‌مێ له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و ناتوانێت بخه‌وێت و هه‌موو كاته‌كانی به گریان به‌سه‌ر ده‌بات".
دایك و باوكی راپ رایانگه‌یاند كه منداڵه‌كه‌یان ده‌به‌نه لای پزیشك بۆ ئه‌وه‌ی له ئالووده‌بوونی جگه‌ره‌كێشان هاوكاری بكات.
PM:08:15:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 10452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت