بۆچی تاڵیبان له ئه‌فغانستان دژایه‌تی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كات؟
وێستگه‌نیوز-
له‌و كاته‌ی تالیبان له مانگی ئابی 2021وه، كۆنترۆڵی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی كردووه، به درێژایی سێ ساڵی رابردوو، ئاهه‌نگی جه‌ژنی پڕ ڕه‌نگاوڕه‌نگی نه‌ورۆزی له‌و وڵاته قه‌ده‌غه كردووه.
تاڵیبان به شێوه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه، پێداگریی له‌و بڕیاره‌ی ده‌كات كه رێگه نادات ئاهه‌نگی نه‌ورۆز، له ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان بكرێته‌وه كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كانی سه‌ر به كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی فارسی زمانن.
حكومه‌تی تاڵیبان سزای هه‌موو ئه‌وانه ده‌دات، به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. بنه‌چه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاینی زه‌رده‌شتی ئێرانی، لێره‌وه ئه‌م جه‌ژنه ره‌گ و ریشه‌ی له داب و نه‌ریتی كه‌لتوری ئێرانی‌دا داكوتیوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌زاران ساڵه، چه‌ندین كۆمه‌ڵگای فره‌جۆر، له خۆرئاوای ئاسیا و ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز، ناوچه‌ی ده‌ریای سور، به‌ڵقان، باشوری ئاسیا، ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان و باكوور و باشووری ئه‌فغانستان، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. ئه‌م ئاهه‌نگه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی ئاسایی بوو.
دیارده‌یه‌كی نامۆی غه‌یره ئیسلامییه
تاڵیبان لای خۆیه‌وه، له‌به‌ر سێ هۆكار دژایه‌تی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌كات:
1-تاڵیبان پێیوایه نه‌ورۆز دیارده‌یه‌كی نامۆ و غه‌یره ئیسلامییه و پێویسته له به‌هاكه‌ی كه‌مبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك یادی نه‌كاته‌وه.
2- بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له باشووری ئه‌فغانستان، سه‌ریهه‌ڵدا و گه‌شه‌ی كرد و ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، له‌وێ كه‌لتوری یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز لاواز بوو. له راستیدا له ناوچه‌كانی باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یادی نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه. لێره‌وه تاڵیبان كه خۆی له ناوچه‌ی باشووری وڵاته‌كه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، به هۆكاری په‌یوه‌ست به بارودۆخی ژینگه‌یی، به پێویستی نازانێت یادی نه‌ورۆز بكرێته‌وه.
3-تاڵیبان پێیوایه نه‌ورۆز، به‌شێكه له كه‌لتوری كۆنی ئێرانی، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانه‌ی زۆر تووندی به‌رامبه‌ر به ئێرانییه‌كان هه‌یه، بۆیه هه‌ندێكجار ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی له دژایه‌تی به‌هێزی بۆ په‌ند و سمبول و به‌ها كه‌لتوورییه ئێرانییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه.
ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز، گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ئاماده‌كردنی شیرینی له‌خۆده‌گرێت، یه‌كێك له نه‌ریته زۆر بڵاوه‌كان، بریتییه له ئاماده‌كردنی سفره‌ی نه‌ورۆز كه 7 شت له‌خۆده‌گرێت: سێ‌و، سكه (پاره‌ی ئاسن)، سركه (خه‌ل)، سیر، سونبول (گوڵی سه‌وسه‌ن)، سه‌مون، سه‌وزه، سهنجهد (میوه‌ی زه‌یتون)، هه‌ر یه‌كێك له‌و حه‌وت شته به پیتی (س) ده‌ستپێده‌كات و ره‌مزی پاكی و بێگه‌ردی كه‌لتوری ئه‌فغانی ده‌رده‌بڕێت.
گه‌شت بۆ مه‌زار شه‌ریف
له كاتی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزدا، گه‌شتكردن بۆ شاری مه‌زار شه‌ریف له باكووری ئه‌فغانستان، نه‌ریتێكی دیاری ئه‌فغانییه‌كانه و گوڕوتینێك به بازرگانی له كۆمه‌ڵگای ئه‌فغانی ده‌به‌خشێت، چونكه هه‌زاران كه‌س راهاتوون له هه‌مو شوێنێكی وڵاته‌كه‌وه، گه‌شت بۆ مه‌زار شه‌ریف بكه‌ن كه پایته‌ختی ویلایه‌تی به‌ڵخه، تاكو له‌وێ به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و ڤیستیڤاڵی تهولیبی سوردا بكه‌ن.
ئه‌و ڤیستیڤاڵه له مه‌زار شه‌ریف، چل رۆژی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، خه‌ڵكی بۆ بینینی گوڵه سوره‌كان، روو ده‌كه‌نه شاخه‌كان. هاتنی گه‌شتیاره ناوخۆیی و بیانییه‌كان بۆ ویلایه‌تی به‌ڵخ و قه‌ره‌باڵغی شاره‌كه، سودی ئابووری زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه.
زۆرجار میوانه‌كان كه له سه‌رجه‌م پارێزگا جیاوازه‌كانه‌وه هاتوون بۆ مه‌زار شه‌ریف و ئاماده‌ی ڤیستیڤاڵی "تهولیبی سور" ده‌بن، بۆ كڕینی شتومه‌ك، سه‌ردانی پێشانگاكان ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاڵیبان له باكوور و خۆرئاوا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان، ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه، سه‌دان بازرگان و بزنسمان مایه‌پووچ ده‌رچوون.
تێبینی: تهولیب به ئینگلیزی پێیده‌وتریت Tulip، جۆره گوڵێكه به یه‌كێك له جوانترین گوڵه‌كانی جیهان داده‌نرێت و ره‌مزی خۆشه‌ویستی و وه‌فادارییه.
PM:11:01:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت