سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌تح: به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حه‌ماسه‌وه، غه‌ززه گه‌ڕایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل
مونیر جاغوب سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح
وێستگه‌نیوز-
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه، كه‌رتی غه‌ززه گه‌ڕایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل.
مونیر جاغوب سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح پشتڕاستی كرده‌وه كه ئاستی جه‌ماوه‌ری حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه دابه‌زیوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حه‌ماسه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژێر كۆنترۆڵی ئیسرائیل.
مونیر جاغوب له لێدوانه‌كانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لعه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌داس وتی: "ئیسرائیل به زۆر له كه‌رتی غه‌ززه ده‌رناچێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌هۆی حه‌ماسه‌وه ئێستا ناچارن دانوستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكه‌ن تا له غه‌ززه بكشێته‌وه.
جاغوب باسی له‌وه‌شكرد كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت حه‌ماس وه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌ك له غه‌ززه بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی دابه‌شبوونی به‌ره‌ی فه‌له‌ستینی مسۆگه‌ر بكات.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح ده‌چێته چین بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ شاندی حه‌ماس هه‌رچه‌نده ده‌زانێت كه ئه‌نجامێكی نابێت، روونیشیكرده‌وه كه له ئێستادا حه‌ماس ته‌نها بۆ پاراستنی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بچێته ناو رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه خه‌لیل ئه‌لحه‌یه، كه نوێنه‌رایه‌تی حه‌ماس ده‌كات له دانوستانه‌كانی دیله‌كان، ڕایگه‌یاند كه حه‌ماس "ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو سه‌روه‌ری فه‌له‌ستینی له كه‌رتی رۆژئاوا و غه‌ززه، و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی به پێی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سنووره‌كانی ساڵی 1967” قبوڵ ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
جگه له‌وه‌ش، له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له ئیسته‌نبوڵه‌وه له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بزووتنه‌وه‌كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینه‌وه بكات- كه بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات - بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو بۆ غه‌ززه و كه‌ناری رۆژئاوا.
PM:10:41:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت