به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی: دابه‌شكردنی ئاو له‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان- سلێمانی وه‌ستا

‌دیمەنی رووداوی هاتووچۆکەی ئەمشەو

وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ دووباره‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ دابه‌شكردنی ئاو له‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان- سلێمانی وه‌ستا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌داخه‌وه‌ دووباره‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆی دوو  بارهه‌ڵگری سوته‌مه‌نی له‌ قه‌زای دوكان، هه‌ندێك سوته‌مه‌نی كه‌وتۆته‌ زێی دوكانه‌وه‌".

ئاوی سلێمانی ده‌ڵێت: "هاووڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان و سه‌لامه‌تی پڕۆژه‌كانمان هه‌ردوو  پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان سلێمانی دابه‌شكردنی ئاو تێدا وه‌ستاوه‌ تاكو دڵنیاده‌بینه‌وه‌ له‌ پاكبوونه‌وه‌ی ئاوی زێیه‌كه‌".

له‌ماوه‌ی‌ رابردووشدا به‌هۆی‌ رووداوێكی‌ تری‌ هاتووچۆوه‌ و رژانی‌ سووته‌مه‌نی‌ بۆ ناو زێی‌ دوكان، دابه‌شكردنی‌ ئاو له‌ هه‌ردوو هێڵی‌ سلێمانی‌ –دوكان راگیرا.


PM:10:12:28/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت