وێستگه‌نیوز روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی چوار بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سایتی وێستگه‌نیوز له‌سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی زانیوه كه تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی به‌غدا هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كردووه سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی مانگی نیسانی 2024.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ئاشكرای كرد كه ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مانگی نیسان بڵاوده‌كرێنه‌وه دووره له‌ڕاستییه‌وه، "هه‌ندێك میدیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر درۆی سیاسی بڵاوده‌كه‌نه‌وه بازاڕیان كز بووه به‌هه‌واڵی مووچه ده‌یانه‌وێت بێنه‌وه مایه".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "تا ئێستا به‌هیچ جۆرێك وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه به ناردنی مانگی چوار، ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ك میدیا‌و په‌یجی سێبه‌ر به‌بێ هیچ گوێدانه هه‌ستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌بێ هیچ زانیارییه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه بڕه پاره‌كه گه‌یشتووه".
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، "كه پرۆسه‌ی ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو".
AM:11:53:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 9464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت