وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: زه‌لیل ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی راده‌ستی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بكات
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
جارێكی تر وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: "زه‌لیل ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی راده‌ستی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بكات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه "نووسراوی فه‌رمی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كراوه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی سێی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستمان بگات ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ ده‌كه‌ین".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌و كات كه ئێمه مووچه‌مان ده‌دا داهات له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندابوو، ئه‌و كاتیش هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌یانووت ئه‌گه‌ر داهات راده‌ستی به‌غدا بكرێت مووچه به ته‌واوی ده‌درێت و دواناكه‌وێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ده‌دا مووچه‌ی خه‌ڵك نه‌فه‌وتێت و به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ك بێت دابه‌شی بكات".
وتیشی: "به‌ڵام كه نه‌وت له ده‌ستی ئێمه نه‌ما رازی دڵی هه‌ندێك كه‌س هاته دی كه ده‌یانگوت با هه‌موو شتێك له ده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بێت، به‌ڵام له ئێستادا ده‌بینن به ده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بارودۆخی مووچه‌خۆران چۆنه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "مافی هه‌رێمی كوردستان له چوراچێوه‌ی ده‌ستووردا دیاریكراوه و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت پابه‌ند بێت به دابینكردنی مووچه و شایسته و مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی خۆیه‌تی ده‌بێت جێبه‌جێ بكات و نه خێره و نه سه‌ده‌قه‌یه".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه كرد كه "ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆمان دێت پاره‌ی زه‌لیلی نییه، به‌ڵكو ئه‌مه قسه‌ی پۆپۆلیست و قسه گه‌وره‌كانی ناو سۆشیال میدیا بوو، كه له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تدا دژ بوون. كه بارودۆخی دارایی‌ش باش بوو ئه‌وان هه‌ر به‌هانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه تا پشێوی دروست بكه‌ن. به‌ڵام زه‌لیل بوون ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵك و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، زه‌لیل ئه‌وه‌یه راده‌ستی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بین".
پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه كه "ساڵیك تێپه‌ڕبوو به‌سه‌ر راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی پێنج بۆ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تا به‌شێكی زۆری نه‌وته‌كه‌مان ده‌دایه‌وه به حكومه‌تی فیدراڵ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت دابین بكات، به‌ڵام شه‌ش مانگ ئه‌و نه‌وته‌یان برد و یه‌ك دیناریان بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نارد، له ئێستادا له كۆی 14 كێڵگه‌ی نه‌وتی له هه‌رێم توانیومانه له 9 كێڵگه‌یان بڕێكی كه‌م له‌و نه‌وته ده‌ربهێنین، به‌شێكی ئه‌م پاره‌یه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه ده‌درێته كۆمپانیای دانا غاز، به‌شێكی دیكه‌شی هه‌ندێك جار بۆ مووچه به‌كارهاتووه".
راشیگه‌یاند كه "هێشتا داهاتی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان 50 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌ی تێنه‌په‌ڕاندووه، ئه‌ویش هی ئه‌م چه‌ند مانگه بوو، هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌به‌رده‌م ههناردهكردنهوهكهدا نه‌ماوه و راگرتنی نه‌وته‌كه‌ش ته‌نیا بابه‌تێكی سیاسییه".
AM:09:32:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت