قوباد تاڵەبانی: پارتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن نه‌كات، خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات
وێستگه نیوزـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له دیداری سلێمانی كه له زانكۆی ئه‌مریكی ساز ده‌كرێت، جه‌ختیكرده‌وه كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كه‌ین و وتی: پارتی به‌شداری نه‌كات خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان، قوباد تاڵه‌بانی وتی: ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كات، خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات، پێشم وانییه به به‌شدارینه‌كردنی پارتی هه‌رێمی كوردستان ببێت به دوو ئیداره‌یی.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی كه ئایا هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت؟ قوباد تاڵه‌بانی وتی: نازانم بۆ ره‌ئی پارتی له من وه‌رده‌گرن، برۆن له پارتی بپرسن، ئه‌نواعی وته‌بێژیان هه‌یه با ئه‌وان قسه بكه‌ن".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتیشی: ئه‌مڕۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تۆكمه‌یه، وره‌ی كادیره‌كانی به‌رزه و پێداچونه‌وه‌یه‌كی باشمان به خۆماندا كردوه‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگانی عێراقیش ده‌رئه‌نجامێكی باشی بۆ یه‌كێتی هه‌بووه، بۆیه ئه‌م زیندوبونهوهیهی یه‌كێتی كه ئێستا ئێوه ده‌یبینن، به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:03:10:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت