لاهور شێخ جه‌نگی بۆ وێستگه نیوز: من لەگەڵ فێڵبازدا تێکەوتم دەبێت هەربە فێڵ ئه‌م یارییە بهرمەوە
وێستگه نیوزـ
لاهور شێخ جه‌نگی له‌میانی به‌شداریكردنی له هه‌شته‌مین دیداری سلێمانی كه له زانكۆی ئه‌مریكی ساز ده‌كرێت، باسی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و وتی: له هه‌رێم و له عێراقیش فێڵم لێكرا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری وێستگه نیوز كه بۆچی له هه‌ولێر خۆی به سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی له هه‌ولێر هه‌ڵنه‌بژارد؟ له وه‌ڵامیشدا لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل وتی: "له دوو لایه‌نه‌وه له عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش رێگریم لێكرا، من لەگەڵ فێڵبازدا تێکەوتم، بۆیه ده‌بێت هه‌ر به فێڵ ئه‌م یارییه به‌رمه‌وه."
وتیشی: من له هه‌ولێریش ده‌نگی باش به‌ده‌ست ده‌هێنم و خۆم ده‌چم بۆ هه‌ولێر و بادینان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م، حه‌زیش ده‌كه‌م زووتر هه‌ڵبژاردن بكرێت و تاكه نه‌فه‌س بۆ گه‌رانه‌وه‌مان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی، هه‌ڵبژاردنه.
له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی پرسیاری په‌یامنێری وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه "له‌م رۆژانه‌دا چه‌ند كۆمیته‌یه‌ك هاتوونه‌ته پاڵی"، لاهور شێخ جه‌نگی وتی: "ئاگاداری ئه‌وه نیم و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت سه‌دان كۆمیته ده‌هێنمه پاڵ خۆم، من چاوم له‌و 73%یه‌ی هاوڵاتیانه كه ده‌نگیان به یه‌كێتی و پارتی نه‌داوه، بیانهێنمه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان".
PM:03:37:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت