عادل باخه‌وان: ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت
عادل باخه‌وان
وێستگهنیوزـ
عادل باخه‌وان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویستی به هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام دوای چه‌ند جارێك دواخستنی پڕۆسهگهری هه‌یه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن هه‌ر نه‌كرێت.
ساڵی رابردوو ده‌بوو له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن بكه‌ین نه‌كرا، ئه‌مساڵ مانگی شوبات ده‌بوو هه‌ڵبژاردن بكرێت نه‌كرا، ئێستا ده‌ڵێن مانگی شه‌ش ده‌بێت بكرێت هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ناكرێت.
باسی لەوەشکرد: دەنگۆ هەیە کە هەڵبژاردن بکەوێتە مانگی ئۆکتۆبەرە کە من گومانم هەیە لەو وادەیەش بکرێ و ئەگەری زۆرە بکەوێتە ساڵی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: کە هیچ جێگەیەک لەم دنیایە شک نابات کە هێندەی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەڵبژاردن بێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه‌ی ستراتیژی و ودوودی بووه‌ته‌وه.
PM:02:19:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت