له سه‌رچنار بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو ئۆتۆمبێل سووتان.
له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری وێستگه له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه.
وتیشی: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چووه‌ته گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار له‌به‌رده‌م چێشخانهیهكدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داناوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای چه‌ند خوله‌كێك له به‌جێهێشتنی، بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی عه‌تا سه‌راویدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌ست په‌یامنێرمان كه‌وتووه، جگه له‌و ئۆتۆمبێله‌ی عه‌تا سه‌راوی، ئۆتۆمبێلێكی تریش كه له ته‌نیشتییه‌وه وه‌ستاوه، سوتاوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، رووداوه‌كه زیانێكی گیانی نه‌بووه و ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات سەرچاوەیەک لەئاساییش بۆ وێستگەنیوز رایگه‌یاند كه تەقینەوەکەی سەرچنار بۆمبێک بووە بەئۆتۆمێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیدا تەقیوەتەوە.
PM:12:36:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت