له شه‌نگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له كاتی كاركردن بۆ دروستكردنی شه‌قامێك، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له سنووری شارۆچكه‌ی شه‌نگال دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی نیسانی 2024، له كاتی كاركردن بۆ دروستكردنی شه‌قامێك، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له سنووری شارۆچكه‌ی شه‌نگال دۆزرایه‌وه.
خه‌یری عه‌لی به‌رپرسی رێكخراوی پتریكۆر بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه له لێدوانێكدا وتی: "چه‌ند كرێكارێك له كاتی كاركردن له شه‌قامێكدا گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه".
وتیشی: "گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه ده‌كه‌وێته كۆمه‌ڵگه‌ی سیبا شێخدری له باشووری چیای شه‌نگال".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له گۆڕه‌كه‌دا روفاتی ژنێكی به ته‌مه‌ن هه‌یه و چاوه‌ڕێده‌كرێت روفاتی دیكه‌شی تێدابێت، بۆیه كاركردن له‌و شه‌قامه راگیراوه تا گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ته‌واو ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "دواتر كاری پشكنین و وردبینی بۆ روفاته‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا به‌ته‌واوی ژماره‌كانیان بزانرێت".
خه‌یری عه‌لی راشیگه‌یاند كه قوربانییانی نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژی په‌لاماردانی چه‌كدارانی داعش له 3ی ئابی ساڵی 2014 بۆ سه‌ر شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ئێزیدی بوونه قوربانی و به كۆمه‌ڵ له‌ژێر خاك نران.
تائێستا زیاتر له 90 گۆڕ له شنگال دۆزراونه‌ته‌وه، كه گۆڕی به كۆمه‌ڵ و گۆڕی تاكه‌كه‌سی-ن، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا 55 گۆڕ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه.
PM:01:25:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت