چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عیراق په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌ره‌وپێش ببات
وێستگه‌نیوز-
توركیا و عێراق، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا بۆ به‌غدا، په‌یوه‌ندی نێوانیان بازدانێك به‌خۆیه‌وه ببینێت.
سه‌ردانه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌نقه‌ره و به‌غدا راگه‌یه‌ندراوه، واژۆكردنه له‌سه‌ر رێكه‌وتنێكی ستراتیژی كه لایه‌نی ئه‌منی و ئابووری و گه‌شه و هه‌ردوو دۆسێی ئاو و وزه له‌خۆده‌گرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی عێراقی، قسه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی یه‌شار گۆله‌ر وه‌زیری به‌رگری توركیای پشتڕاسكردووه، به‌وه‌ی رێكه‌وتنێكی ستراتیژی ده‌رباره‌ی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، واژۆده‌كرێت.
زه‌كی ئهكتورك، راوێژكاری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی "چنگ- قفڵ" له باكووری عێراق، به شێوه‌یه‌ك خێراتر ده‌كات، پارتی كرێكارانی كوردستان، نه‌توانێت وه‌ڵام بداته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق، لای خۆیه‌وه روونیكرده‌وه: "بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به هاوكاری ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌ندین دۆسێی دیكه هه‌یه كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن و په‌یوه‌ستن به لایه‌نی ئه‌منی و ئابوورییه‌وه".
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات لایه‌نی توركی، هاوكاره له دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و چۆنیه‌تی هاریكاریكردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی ئاو بۆ عێراق. ئه‌م دۆسێیه له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان باس ده‌كرێت.
ئه‌ردۆغان رۆژی سێشه‌ممه رابردوو، له لێدوانێكیدا وتی كێشه‌ی ئاو، یه‌كێكه له گرنگترین خاڵه‌كانی خشته‌ی كارنامه‌كه‌ی. "هه‌روه‌ها داواكارییه‌كی عێراق هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی و نه‌وت، له رێگه‌ی توركیاوه و كار له‌سه‌ر هه‌ردوو دۆسێكه ده‌كه‌ین".
پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" كه عێراق ساڵی رابردوو، ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌ی راگه‌یاند، له كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، خاڵێكی گرنگ پێكده‌هێنێت.
له‌م باره‌یه‌وه، عه‌بدولقادر ئۆرال ئۆغلۆ، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخانی توركیا، رۆژی هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند، به‌درێژایی چه‌ندین مانگی رابردوو، له ئه‌نجامی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری و ته‌كنیكی، هه‌ردوو لایه‌نی توركی و عێراقی، بڕیاریاندا میكانیزمێكی هاوبه‌ش له شێوه‌ی"ئه‌نجومه‌نێكی وه‌زاری" بۆ به‌دواداچوونی پرۆژه‌كه، پێك‌بێنن. "ئێمه خوازیارین ئیمارات و قه‌ته‌ر به‌شداری تێدابكه‌ن".
رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركی- عێراقی، له شاری ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چووه. له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا، گه‌شتوونه‌ته ئه‌وه‌ی، به‌رژوه‌ندی هه‌ردوو وڵات له‌وه‌دایه، به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش، جووڵه بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پته‌وكردنی هاریكاریی له بواری ئابووری و گه‌شه‌پێدان و سه‌ردانكه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی یه‌كجار گرنگ.
PM:02:11:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت