ده‌زگای ئاسایش له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌رچنار روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناردا هیچ زیانیكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ڕۆژی ٢٠٢٤/٤/١٩كاتژمێر١٢ له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچنار، ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك روویدا و هیچ زیانیكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ده‌ست به‌جێ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئاسایش لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا هێزه‌كانی ئاسایش له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌دوادوچوون و لێكۆڵینه‌وه".
PM:02:18:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت