ئیخلاس دلێمی: بە دڵنیاییەوە سێ مووچەكه‌ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران هەرێم خەرج دەکرێت

‌ئیخلاس دلێمی

وێستگه‌نیوزـ

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی له‌ عێراق رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە سێ مووچەی مووچەخۆرانی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت، بەڵام رەنگە کەمێک دوابکەوێت.

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی: "رەنگە ناردنی ئەو سێ مووچەیە کەمێک دوابکەوێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەنێردرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراق کردووە ئەو سێ مووچەیەی ساڵی رابردووی فەرمانبەران خەرجبکات، ئەمە پێویستی بەگفتوگۆ و لێکتێگەشتن هەیە، بۆیە لەدوای گەڕانەوەی شاندی عێراق پێداچوونەوە بەم بابەتە دەکرێت".

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد: "حکومەتی عێراق پابەندە بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەمەرجێک پێداچوونەوە بە لیستی مووچەخۆران بکرێت، وەک ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە، بۆیە حکومەتی عێراق بۆ ئەم مانگەش هاوشێوەی سێ مانگی رابردوو مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت".

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان پێویستی بە 953 ملیار دینارە ئەگەر بۆ مانگەکانی داهاتوو لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کۆتایی بێت ئەوا پێویستی بە نزیکەی 100 ملیار دیناری دیکە دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە.

سه‌رچاوه‌: k24


PM:10:09:19/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو