رائید فه‌همی: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم به شێوه‌ی سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، مه‌ترسیداره
وێستگه‌نیوز-
سكرتێری حزبی شیوعی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی مه‌ترسیداره و تێڕوانین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر عێراق، بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه و بیری شۆڤێنی و ده‌مارگیری دروست ده‌كات.
رائید فه‌همی، سكرتێری حزبی شیوعی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "تا ئێستا حكومه‌تی فیداڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌ست هه‌ندێك كێشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كراوی درێژمه‌ودای چه‌ندین ساڵه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌وانه پرسی بودجه و په‌سه‌ندكردنی بودجه و پشكی هه‌رێم و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا و پێش هه‌موویانه‌وه یاسای نه‌وت و گاز و یاسای دابه‌شكردنی سامانه له نێوانیاندا".
وتیشی: "ماوه‌یه‌كه تێبینمكردووه چه‌ندین گرفت هه‌بووه چووه‌ته نێو دادگای باڵای فیدراڵ، ئه‌مه‌ش به‌لای هه‌رێمه‌وه هه‌وڵێكه بۆ له قاڵبدانی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بێگومان ئه‌مه مه‌ترسیداره".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌ی وابیربكاته‌وه كه پێشكه‌وتنی ناوه‌ند یان بڵین حكومه‌تی فیدراڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازكردنی هه‌رێم ده‌بێت، یاخود پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش به ڕاستی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ئێستا كێشه هه‌یه وا ده‌رده‌كه‌وێت حكومه‌تی فیدراڵی ئاماده‌یی نیشانداوه به دیالۆك چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌مه‌ش باشه به‌ڵام شته‌كان ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به حكومه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرفت هه‌یه، هێزه سیاسیه‌كان، بۆیه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه ببین كه مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم به شێوه‌ی سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی مه‌ترسیداره و ڕوانین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ عێراق، ئه‌مه بۆ چوونێكی هه‌ڵه‌یه و بیری شۆڤێنی و ده‌رماگیری دروست ده‌كات".
سكرتێری حزبی شیوعی عێراق، له باره‌ی گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ڵێت: "من پێموایه هه‌وڵ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان چونكه حكومه‌تی فیدراڵ ئاماده‌ی دانیشتنه به دیالۆگكردن، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌مانشێوه، تا به یه‌كجاری كێشه هه‌نوكه‌یه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌وانه به نیشتمانیكردنی موچه و گرفتی بودجه، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی و به‌رده‌وام نه‌ك چاره‌سه‌ر له پێناو به‌ڕێكردنی بودجه بۆ ساڵێكی دیاریكراو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ڕابردوو ڕوویدا."
سكرتێری حزبی شیوعی عێراق راشیگه‌یاند كه "ده‌بێت تێڕوانین و تێگه‌شتنی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ ته‌واوی پرسه‌كان، یاسای نه‌وت و گاز، پرسی بودجه و پرسی دابه‌شكردنی سامانی وڵات، بڕوامان وایه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به تێگه‌شتنی هاوبه‌ش بۆ ده‌ستور، له‌به‌ر ئه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی باسی ده‌ستور ده‌كات و حكومه‌تی هه‌رێم باسی ده‌ستور ده‌كات پێده‌چێت هه‌ر یه‌كێكیان به شێوازی خۆی ده‌ستور ده‌خوێنێته‌وه، بۆیه له‌و بڕوایه‌دام هه‌وڵێكی ڕێكخراو هه‌یه بۆ دیالۆگ، ده‌بێت دیالۆگه‌كان چڕ نه‌بنه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌نوكه‌یه‌كان به‌ڵكو بگوزارێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرێكان و كردنه‌وه‌یان له نێوانیانیشدا گه‌یشتن به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ ده‌ستور و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه یاسا و ده‌ستورییه‌كان".
AM:09:28:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت