ئاسیاسێڵ سوپاسی وهزارهتی پهیوهندییهكانی عێراق دهكات
وێستگهنیوزـ
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگهیاند، پێزانینی خۆی بۆ وهزارهتی پهیوهندییهكانی عێراق دهردهبڕێت بۆ ئهو ئهو پشتیوانیه بهرچاوهی پێشكهشی خهڵكی عێراقی كردووه له دابینكردنی بڕهكانی ئینتهرنێت به نرخی داشكێندراو.
بهپێی راگهیهندراوێكی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، تیایدا هاتووه، "ئاسیاسێڵ سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی بۆ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق دەردەبڕێت بۆ ئەو پشتیوانییە بەرچاوەی پێشکەشی خەڵکی عێراقی کردووە لە دابینکردنی بڕەکانی ئینتەرنێت بە نرخی داشکێنراو، کە بووە هۆی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گونجاوترین نرخ بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە سەرانسەری وڵاتدا".
باسی لهوهشكردووه، ئەو ستراتیژەی کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە گیراوەتەبەر بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییە هەمەچەشنەکان بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بەکارهێنەری عێراقی بە کەمترین تێچووی مومکین، دەرئەنجامی ئەو ئاسانکاریانەیە کە لەلایەن کۆمپانیای گشتیی پەیوەندییەکان و زانیاری "ITPC"ــەوە بەردەوام دابیندەکرێن، کە خۆی بەشێکی سەر بە وەزارەتی پەیوەندییەکانە".
ئهوهشی وتووه: "ئەم خزمەتگوزاریانە فرەچەشن بوون؛ هەر لە دابینکردنی بڕی ئینتەرنێت بە نرخی داشکێنراو تا دەگاتە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بێبەرامبەر و بە باشترین خێرایی".
دهشڵێت: "ئاسیاسێڵ هەمیشە پێشەنگ و یەکەم بووە لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراقدا لە رێی بنیاتنانی ژێرخانی تۆڕێکی پێشکەوتوو کە هەموو بەشەکانی وڵات بگرێتەوە، لەگەڵ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزاری و خێرایی بە گونجاوترین نرخ".
كۆمپانیاكه ئهوهشی وتووه: "ئاسیاسێڵ هەمیشە وەک هاوبەشێکی ستراتیژیی و گەورەترین هاوبەشی کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و زانیاری "ITPC" و وەزارەتی پەیوەندییەکان دەمێنێتەوە، و هەمیشە سەرقافڵە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانی".
PM:01:05:23/04/2024
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت