هێرشکرایە سەر دامەزراوەیەکی وزەی روسیا


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ 24ی نیسان مۆسکۆ ڕایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیادا بۆسەر ناوچەیەکی ڕۆژئاوای روسیا، ئاگر لە دامەزراوەیەکی وزە کەوتەوە.

کاربەدەستانی خۆجێی وڵاتەکە ڕایانگەیاند، دوای بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکە و کەوتنەوەی ئاگر تێیدا، بەشێک لە شاری لیپێتسک لە باشووری ڕۆژئاوای روسیا چۆڵکراوە، چونکە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەو ناوچەیەدا کەوتووەتە خوارەوە، کەبە ناوچەیەکی پیشەسازیی دادەنرێت و تائێستاش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

 ڤاسیلی ئانۆخین، پارێزگاری سمۆلێنسک لە ڕێگەی ئینستاگرامەوە ئاشکرایکرد، "وڵاتەکەمان دووبارە ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دوژمن دەبێتەوە کە ئۆکرانیایە، و دوای ئەم هێرشەش بۆ ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای روسیا ئاگر لە سمۆلێنسک و یارتسێڤۆ کەوتەوە "

تائێشتاش نەزاندراوە چ دامەزراوەیەک لە هێرشەکەدا کراوەتە ئامانج و ئاگری گرتووە، ئەمەش لەکاتێکدا ئەم ناوچەیە پاڵاوگە گەورەکانی نەوتی لەخۆ نەگرتووە.


AM:10:20:24/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو