وه‌زاره‌تی كاره‌با: سبه‌ینێ دۆخی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، سبه‌ینێ هه‌ینی دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2024، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه، "پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت".
AM:08:27:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 34000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت