شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا ده‌کات
وێستگه نیوزـ
بڕیاره سه‌ره‌تای هەفتەی داهاتوو، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆببێتەوە.
به‌پێی كه‌ناڵی كوردستان24، ئامانجی سەردانەکە بۆ قسەکردنە لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و ئەو میکانیزمانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور و رێککەوتنەکان دەیخاتەروو بۆ پابەندییەکانی خۆی.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌و سه‌ردانه‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێم، باس له‌وه ده‌كرێت كه دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بەفەرمی داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە زیاتر لە 905 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی دوو مانگ رادەست بکەن، بەڵام هه‌ندێك میدیا ده‌ڵێن وەزارەتی دارایی هەرێم هەڵە لە نووسراوێکدا كردوه‌و بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی تەکنیکی ره‌وانه‌ی بەغدا ده‌كات.
به‌پێی میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ڵه ئه‌وه‌یه كه پارەی سپاردەی بانکەکان و قەرزی کارەبا و هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە خراونه‌ته ناو داهاتی نانه‌وتی و نێردراوە بۆ بەغدا، ده‌شڵێن: بە جیاکردنەوەی ئەو پارانە، داهاتی ئەو دوو مانگە نزیکەی 700 ملیار دینارە، بۆیە شاندێکی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، ئامانجی سەرەکیی سه‌ردانه‌كه‌ش رێککەوتنە لەسەر داهاتی فیدراڵی کە چی دەگرێتەوە و دەبێت چی رادەست بکرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له دوایین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، وەزیری دارایی و ئابووری، لە ڕاپۆرتێکدا کە بە هاوبەشی لەگەڵ شاندی دانوستانکار ئامادە کرابوو، چەند میکانیزمێکی خستەڕوو بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم و چۆنیەتی هاوبەشیپێکردنی لەگەڵ بەغدا بەگوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وەزارەتی دارایی و ئابووریی و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد، ئەوەی لە یاسا بەرکارە فیدراڵییەکان دەستنیشان کراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتی بەدەست هاتوو لە هەرێم، بخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
PM:03:28:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت