له رووداوێكی هاتووچۆدا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن دوو كه‌س كه ژن و مێردن گیانیان له‌ده‌ست دا و دووانی تریش برینداربوون.
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ڕٶوف به‌گ رایگه‌یاند كه "به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 2 كه‌سی تریش به‌سه‌ختی بریندابوون.
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ڕٶوف به‌گ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2024/4/26) له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ( ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن ) ڕووداوێكی هاتوچۆی سه‌خت ڕووی دا".
له راگهیهنهدراوهكهدا هاتووه كه "پاش گه‌یاندنی قوربانییه‌كان به هۆبه‌ی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ڕٶوف به‌گ، ده‌ركه‌وت دوو هاوڵاتی كه هاوسه‌ری یه‌كترن گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو هاوڵاتی تریش به‌سه‌ختی برینداربوون".
راشیگه‌یاند كه "یه‌كێك له‌برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا".
PM:04:17:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت